ڕۆحە خۆڵەمێشییەکان، یه‌كێك له رۆمانه ناوازه‌كانى رۆماننوس و نووسەرو دەرهێنەر و سیناریۆنوس و ئهكادیمیستى فەرەنسی (فیلیپ کلۆودێل)، كه لە فەڕەنسییەوە (سەلاحەدین بایەزیدی) وه‌ریگڕاوه‌ته سه‌رزمانى كوردى بڵاوده‌كرێته‌وه؟
ڕۆمانه‌كه، خەڵاتی ڕونۆدۆ، خەڵاتی خوێنەرانی گۆڤاری (ئێڵ)ی و باشترین کتێبی ساڵی (2003)ی گۆڤاری (لیر)ی وەرگرتووە، هه‌وره‌ها وەرگێڕدراوەتە سەر نزیکەی (40) چل زمانی دونیا، لەسەر ره‌زامه‌ندى نووسەر و وەشانخانەکەی له‌لایه‌ن نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد (سەلاحەدین بایەزیدی) كراوه‌ته كوردى و وابڕیاره له مانگی داهاتوو وەشانخانەی پەیک چاپ و بڵاوی بكاته‌وه.
له بەشێکى رۆمانه‌كه‌دا هاتووه:
"ڕۆژێکی سارد و سەهۆڵبەندان، کچۆڵەیەک بە مردوویی لە قەراغ جۆگەلەیەک دەدۆزرێتەوە. زستانی ساڵی 1917یە و کەمێک ئەولاتری ئەم ڕووداوە، بەرەکانی شەڕ هەڵکەوتوون. لەگەڵ ئەوەشدا، شەڕەکە دوورە و تەنیا هەست بە پریشکەکانی دەکرێت. ئەوە شتی تر و پرسیاری دیکەن کە لەو ڕۆژانەدا خەڵکیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ کردووە؛ کێ لاولاوی کوشتووە؟ داواکاری گۆشەگیر و مۆن، برۆتۆنە قوڵەی هەڵاتوو یان کەسێکی دیکە؟
گەلێک ساڵ دواتر، ئەو پۆلیسەی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە کردووە، بە وردەکارییەوە بەسەرهاتەکان دەگێڕێتەوە: تەنیا باسی لاولاو نا، بەڵکو باسی لیزیای مامۆستا، دکتۆرە هەژارەکە و لە هەموویان گرنگتر، هاوسەرەکەیشی دەکات. هەر باسی ئەوانی تر نا، باسی خۆیشی دەکا. ئەویش ڕازێکی هەیە، ڕازێکی قورس و گران. بەم جۆرە، بە قەڵەمێکی بێ ئەزموون، ترس و گومانەکان دەنووسێتەوە."
فیلیپ کلۆودێل (Philippe Claudel) له‌چه‌ند دێرێكدا
- پیشه: رۆماننوس و نووسەر، دەرهێنەر، سیناریۆنوس و ئهكادیمیستى فەرەنسی
- له رۆژى 2/2/1962 لە شارێکی سەر بە ناوچەی (لۆرێن) له فه‌ڕه‌نسا لەدایکبووە.
- وه‌كو مامۆستا لە زانکۆ لە بوارەکانی ئەدەبیاتی مۆدێرن، کۆمەڵناسی و سینەما وانه‌ى وتۆته‌وه.
- وه‌كو مامۆستا له گرتووخانەكانیش وانه‌ى وتۆته‌وه.
- لەگەڵ رێكخراوه‌كانى کەمئەندامان وه‌كو خۆبه‌خش کاری کردووە.
- لە ساڵی 2012 بوه‌ته ئەندامی ئاکادیمیای وێژەیی (گۆنکوور).
- خاوه‌نى چه‌ند رۆمانێكى چاپكراوه، له‌وانه: ڕۆحە خۆڵەمێشییەکان، نەوەکەی میسیۆ لین، ڕاپۆرتی برۆدێک، لێکۆڵینەوە، عەترەکان.
- ڕۆمانەکانی بۆ زۆربه‌ى زمان زیندوهكانى جیهان وه‌رگێڕدراون.
- خاوه‌نى ده‌یان خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیه.
- چه‌ند ڕۆمانێكی كراوه به‌كوردى له‌وانه (نەوەکەی میسیۆ لین و ڕۆحە خۆڵەمێشییەکان).