ساڵێك به‌ر له ئه‌مڕۆ، رۆژێكى غهمناكى بوو بۆ شانۆ و دراماى كوردى، به‌داخه‌وه له‌مڕۆژه‌دا ئه‌كته‌رێكى دیكه‌ى دراماى گه‌رده‌لول بۆ ئه‌به‌دى چاوى لێكناو دنیاى هونه‌رى به‌یه‌كجارى جێهێشت، به‌ڵام كار‌و به‌رهه‌مه‌كانى بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌ناوماندا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و كه به ساڵح ژاڵەناوی ناوى ده‌ركردبوو، هێشتا هیواى زۆرى به ژیان هه‌بوو، هه‌ربۆیه خه‌ریكى ئاماده‌كردنى به‌رهه‌مى شانۆیى بوو به‌ناوى (كۆرپه‌ى تاوان)، تاوه‌كو وه‌كو ده‌یان كارى دیكه‌ى هونه‌رى پێشكه‌شى بكات، ئه‌و ده‌یویست له فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆیى سه‌رشه‌قامى ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌یى هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ ڕێگه‌ى پێنه‌دا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى خۆى و ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كانى دیكه‌ى شانۆى سه‌رشه‌قام ببینێت.
ساڵح ژاڵەناوی، كه ناوى تەواوى (ساڵح ئەحمەد کاکە عەبدوڵڵا)یه، له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ له رۆژى 20/10/2019 لە تەمەنی (50) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچی دوایکردووه و له گوندى ژاڵەناوى زێدى خۆى به‌خاكسپێردرا.
له رۆژى 1/3/1969 لە گوندی ژاڵەناوی سەربە ناحیەی مەیدان لە دایكبووە، لە ساڵی 1986لەبواری شانۆ و دراما وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردوە.
وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر خاوەنی نزیکەی (40) بەرهەمی شانۆییە و بەشداری لە نزیکەی (10) کاری سینەما و درامادا کردووە.
له فیلمى خوله‌پیزه و درامای گەردەلولدا وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شدارى كردووه، جگه له‌وه‌ى ئه‌كته‌ر و شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر بووه، مامۆستاى به‌شى هونه‌ر بووه له خوێندنگاایهكى ده‌ربه‌ندیخان و له ڕێگه‌ى هونه‌ره‌كه‌یه‌وه وه‌كو مامۆستا خزمه‌تى زۆرى پێشكه‌ش به خوێندكاران كردووه.
كۆتا كارى شانۆگه‌رى چاپخانه‌ى ئه‌حزاب بوو، كه نمایشكرا، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مێكى شانۆیى به‌ناوى (كۆرپه‌ى تاوان)ى بۆ فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆیى سه‌رشه‌قامى ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام مه‌رگ ڕێگه‌ى پێنه‌دا به‌رهه‌مه‌كه ببینێت.
له‌دواى مه‌رگیشى له رۆژى 26/11/2019 بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان مەراسیمی چلەی بۆ ئه‌نجامداوه.