Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 21/10

- لە رۆژى 21/10/1772 سامویل تایلەر کولریدج (Samuel Taylor Coleridge)، شاعیر و فه‌یله‌سوف و ره‌خنه‌گرى ئینگلیزى لە شارى دیفۆن لە دایکبووە، لە رۆژى 25/7/1834 لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى هایگیت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1790 ئەلفۆنس دى لامارتین (Alphonse de Lamartine)، شاعیرو نوسەرى فەڕەنسى لە شارى ماکۆن لە دایکبووە، لە رۆژى 28/2/1869 لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1886 خۆسیه‌ هرناندیز (José Hernández)، شاعیر و نوسه‌رى ئه‌رجه‌نتینی لە ته‌مه‌نى (52) ساڵى له‌ شارى بلگۆرانۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1834 لە شارى بوینس ئەیرس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/10/1921 مالکۆلم ئارنۆلد (Malcolm Arnold)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئینگلیزی لە شارى نورسامبتۆن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/9/2006 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى نۆرفۆلک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1930 ئیلیاس فیاز، رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌رى لوبنانى لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1872 لە بەیروت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/10/1931 حەسەن عابدین، ئەکتەرى میسرى لە شارى بەنى سویف لە دایکبووە، لە رۆژى 6/11/1989 لە تەمەنى (58) ساڵى لە ئینگلتەرا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1931 شامى کاپور، ئەکتەرى هیندى لە دایکبووە، لە رۆژى 14/8/2011 لە تەمەنى (79) ساڵى لە هندستان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1953 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1956 کارى فیشیر (Carrie Frances Fisher)، ژنە ئه‌کته‌ری ئەمەریکى لە شارى بیفرلى هیلز لە ویلایەتى کایفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 27/12/2016  لە تەمەنى (60) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1959 حەسەن ئەسمەر، گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 7/8/2011 لە تەمەنى (51) ساڵى لە شاى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1983 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1959 میلۆرا والترز (Melora Walters)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى زەهران لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1960 ئەکیرا سنجو، ئاوازدانەرى یابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/10/1962 جهاد عەبدۆ، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1969 کەریمە سقڵى، ژنە گۆرانیبێژى مەغریبى لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 تەمەنى (9) ساڵى گۆرانى وتووە.

- لە رۆژى 21/10/1970 دالیا بەحیرى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1972 سافرون بورۆز (Saffron Burrows)، ژنە ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1980 کیم کارداشیان (Kim Kardashian )، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1982 ملحەم زین، گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى بعەلبەک لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1982 مات دالاس (Matt Dallas)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى فینکس لە ویلایەتى ئەریزۆنا لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/1983 فەوز شیتى، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/2011 ئەنیس مەنسور، رۆماننوس نوسەر و ئه‌كادیمیستى میسرى لە تەمەنى (87) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/8/1924 لە شربین لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى ئه‌ده‌بیدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/2011 فایدە کامل، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/7/1932 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/10/2012 یاش چۆپرا (Yash Chopra)، دەرهێنەرى هیندى لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى مۆمباى کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژى 27/9/1932 لە شارى لاهور لە پاکستان لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/10/2015 رەندە مرعشلى، ژنە ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (42) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/6/1973 لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە