جەمال ڕەشید حەوێزی، شاعیر و نوسه‌ری كورد لە تەمەنی (82) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
له رۆژى 20/10/2020 شاعیر و نوسه‌ر و مامۆستا جەمال ڕەشید حەوێزی لە تەمەنی (82) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و هه‌مان رۆژى له رانیه تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.
جەمال حەوێزی له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: جەمال ڕەشید حەوێز
- پیشه: شاعیر و نوسه‌ر و فۆتۆگرافه‌ر
- له ساڵى 1938 له كۆیه له دایكبووه.
- له بنهجهدا خه‌ڵكى كۆیه‌یه و له بنه‌ماڵه‌ى حهوێزیهكانن، به‌ڵام له رانیه نیشته‌جێ بووه و هه‌ر له‌و شاره‌ش ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه.
- لە ساڵى پەنجاكان دەستی بەنوسین كردوە.
- لە ڕۆژنامەی (ژین) بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانى بڵاوكردۆته‌وه.
- خاوه‌نى كتێبێكى شیعرى بووه.
- تا كۆچى دوایى كرد بەردەوام شیعر و وتاره‌كانى لە گۆڤار‌و ڕۆژنامەكان بڵاوكردۆته‌وه.
- له ساڵى شەستەکان بە کامیراکەی کاری وێنەگرتنی کردووە و خاوەنی ئەرشیفێکی زۆری وێنەیە كه خۆى چركاندویهتى، بە تایبەتی وێنەی شوێن و کەسایەتی و بۆنەکانی پشدەر و بتوێن
- له رۆژى 20/10/2020 لە تەمەنی (82) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و هه‌مان رۆژى له رانیه تەرمەکەی بە خاک سپێردراوه.