Dana1.jpg

كۆمه‌ڵێك ده‌قى شانۆیى ده‌كرێت به‌كتێبى چیرۆکەکانی با

چیرۆکەکانی با، كۆمه‌ڵێك ده‌قى شانۆییه‌، یه‌كێكه‌ له‌ (3) كتێبه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ى كه‌پر، له‌ ئێستادا لە چاپخانەیە و به‌مزوانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌، له‌ نوسینى (دانا ڕەئووف)ه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ده‌قى شانۆیى و وابڕیاره‌ له‌ مانگی داھاتوو بڵاوبكرێته‌وه‌.

له‌به‌شێكى كتێبى چیرۆکەکانی با هاتووه‌: "سەرەتا، کە (من و تۆ لەگەڵ با دا)م نووسی، بە بەشی دووەمی ئەو دەقە (دەتدەمە دەست با) دەستم پێ کرد و هیچ پلانێکم بۆ دوو بەشەکەی تری نەبوو. دواتر گفتوگۆی نێوان من و هەندێک لە برادەرەکانم سەبارەت بەو ئەزموونە بچووکە، بیرۆکەی نووسینی دوو بەشەکەی تری لا دروست کردم. کە تەواویشم کرد، هەستم دەکرد هێشتا تەواو نەبووە و لەم بیرکردنەوەیەدا، بە تایبەتی لە ژیانی ئەو دوو کارەکتەرە (ژن و پیاو)ەکە، ئافرەتەکەم بە تەنها لە ژوورەکەدا، لەبەر پەنجەرەکە بینی. بەم شێوەیە بەشی کۆتاییی ئەو دەقە (بە تەنیا لەگەڵ با-دا)، کە تەنها لاپەرەیەکی بچووکە، لە دایک بوو.

دوای چەندان مانگ، دوو دەقی ترم نووسی (ئەو خۆشەویستییە هەر ڕۆژەی پارچەیەکم دەبات) و (ژنی سەر جۆلانەکە)، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشێکی تری ژیانی ئەو دوو کارەکتەرەیە، بەڵام لە دەرەوەی زەمەنی ئەو چل ساڵەی لە (من و تۆ لەگەڵ با دا)یە. بەم شێوەیە (من و تۆ لەگەڵ بادا بوو بە سێینەیەک و ئێستا لەژێر ناوی (بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، تاریک داهات!)دا کۆ بوونەتەوە. دوای ئەوە سێینەی (وەک ئەوەی ژیان لەوێ بێت) و دواتریش (چیرۆکەکانی با)م نووسی".


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە