رۆمانى ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی قیامەت، چاپکراوی نوێى ناوەندی ئاوێره و له ئێستادا له كتێبخانه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت.
مقداد شاسواری وه‌رگێڕى رۆمانه‌كه له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆمانه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه، رۆمانه‌كه له نوسینى رۆماننوس و سیناریۆنوس و شانۆننوس و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و نوسهرى ئه‌مه‌ریكى (سیدنی شێڵدۆن)ه و خۆى له زمانى فارسیه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و له ئێستادا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕ چه‌ند دێرێكیشى له‌سه‌ر رۆمانه‌كه به‌م شێوه‌یه نوسیووه:
ئۆپەراسیۆنی رۆژ قیامەت
رووداوێکی کتوپڕو ناوازە....
راوچی دەبێتە نێچیر....
ڕاوە مرۆڤ لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان...
ڕاوەدوونان و کوشتنی هەموو ئەو گەشتیارانەی بەسەر رووداوەکەدا کەوتن......
دڵڕەقی و بێ بەزەیی...
شاگەشکەیی و ترس...
عەشق و ڕۆمانسییەت...
ڕۆمانێکی ترسناک و تۆقێنەر...
ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری لەسەر ئاستێکی بەرز بەناوی "ڕوژی قیامەت".....
لە کۆتاییدا تووشی شۆکت دەکات....
سیدنی شێڵدۆن (Sidney Sheldon) له چه‌ند دێرێكدا:
پیشه: رۆماننوس و سیناریۆنوس و شانۆننوس و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و نوسهرى ئه‌مه‌ریكى
له رۆژى 11/2/1917 له شارى شیكاگۆ له دایكبووه.
له رۆژى 30/1/2007 له ته‌مه‌نى (89) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى رانچۆ میراج له ویلایىتلا كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه.