Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 22/10

- لە رۆژى 22/10/1870 ئیفان بونیتن (Ivan Alekseyevich Bunin)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و نوسەرى روسى لە شارى فۆرونیج لە دایکبووە، لە رۆژى 8/12/1953 لە تەمەنى (53) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1933 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتوە.

- لە رۆژى 22/10/1906 پۆل سیزان (Paul Cézanne)، نیگاركێشى فەڕەنسى لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئەکس ئێن پرۆفۆنس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/1/1839 لە شارى ئەکس ئێن پرۆفۆنس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/10/1919 دوریس لیسینگ (Doris Lessing)، ژنه‌ رۆماننوس و و شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى بەریتانى لە شارى کەرمانشانى ئێران لە دایکبووە، لە رۆژى 17/11/2013 لە تەمەنى (94) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2007 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتوە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لە کارى ئەدەبیدا کردووە.

- لە رۆژى 22/10/1938 کرستۆڤەر لوید (Christopher Lloyd)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ستامفۆرد لە ویلایەتى کونیتیکت لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/10/1943 کاترین دینۆف (Catherine Deneuve)، ژنە ئەکتەرى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/10/1952 جیف گولدبلۆم، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى وست هۆمستاد لە ویلایەتى بنسیفانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/10/1953 فاتیمە تابعى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/10/1966 سوهەیر ئەیاد، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە کۆتایى ساڵى هەشتاکان بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/10/1979 هەیفا حسێن، ژنە ئەکتەرى بەحرێنى لە شارى محرەق لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/10/1980 فاتیمە تەباخ، ژنە ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/10/2007 ئیف کۆرى (Ève Curie)، ژنە موزیسیان و سیناریۆنوس و ره‌خنه‌گرى موزیكى و نوسه‌رى فەڕەنسى لە تەمەنى (102) ساڵى لە شارى نیۆیۆرک لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/12/1904 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/10/2012 عەفیفە ئەسکەندەر، ژنە گۆرانیبێژى عێراقى لە تەمەنى (90) ساڵى لەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/12/1921 لە شارى موسڵ لە دایکبووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 22/10/2019‌ ژه‌نه‌ڕاڵی پایز (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)، ‌شاعیر و نوسه‌ری‌ کورد لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى سلێمانى و لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێنا، له‌ رۆژى 23/10/2019 لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا، له‌ ساڵی 1957 له‌گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایکبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی ‌و ناوه‌ندی ‌و ئاماده‌یی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردووه، له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه‌ ده‌ستی به‌کتێب خوێندنه‌وه‌ کردووه‌، له‌ ساڵی (1975) ده‌ستیکردووه‌ به‌نوسینی شیعرو بڵاوکردنه‌وه‌ی، کۆی به‌رهه‌مه‌کانی له‌دیوانێکدا به‌ناوی (له‌غوربه‌تا) بڵاوکردۆته‌وه، دوو ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌کانی وه‌رگیراوه، له‌چوار نامه‌ی دکتۆراش وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌کارهاتووه، شیعره‌کانی بۆچه‌ندین زمانی زیندو وه‌رگێڕدراون، شیعره‌کانی لەلایەن چەندین هونەرمەندى کورد کراون بە گۆرانى و تابلۆى شێوەكارى، نازناوی (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)ی بۆخۆی‌ هه‌ڵبژاردووه.


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە