بە بەشداری چەندین ناوەند و بڵاوکراوەی ناوخۆیی و دەرەوە دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب دهكرێتهوه.
وا بڕیاره رۆژى 18/11/2020 له ژێر دروشمى (بەخۆپارێزییەوە لەگەڵ كتێب هاوڕێ دەبین) له پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە بەشداری چەندین ناوەند و بڵاوکراوەی ناوخۆیی و دەرەوە دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بكرێتهوه و تا رۆژى 27/11/2020 بهردهوام بێت.
پێشانگاكه بەچاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆمپانیای ئەتلەس ئەسیل دهبێت، ڕووبەری (10) هەزار مەتر چوارگۆشەی بۆ دیاریکراوە، کە زیاتر لە (350) کۆمپانیا بەشداری دەکەن، لە (15) پانزه وڵاتی جیھانەوە، تەواوی ئەو ڕێنماییانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوای دەکات لەناو پێشانگاکەدا جێ بەجێدەکرێت تا هاوڵاتیان سەلامەتبن و پارێزراوبن لە هەموو جۆرە بەرکەوتن و توشبون بە کۆرۆنا.