Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 23/10

- لە رۆژى 23/10/1920 فرسەت شیرازى (محه‌مه‌د نه‌سیر حسێن شیرازى)، شاعیر و ئه‌دیب و موزیسیان و تیگاركێشى ئێرانى لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى شیراز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1855 لە شارى شیراز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/10/1923 حەبیب ئەڵڵا منتەقى، شاعیرى ئێرانى لە شارى زنجان لە دایکبووە، لە رۆژى 15/12/1979 لە تەمەنى (56) ساڵى لە شارى زنجان کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/10/1942 مایکڵ کرایتۆن (Michael Crichton)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسەر و ده‌رهێنه‌رى ئەمەریکى لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 4/11/2008 لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/10/1943 سەڵاح سەعدونى، ئەکتەرى میسرى لە گوندى کفر قرینین لە شارى منوفیە دایکبووە، دەرچووى کۆلێژى کشتوکاڵە.

- لە رۆژى 23/10/1961 کەمال ئەبو ریە، ئەکتەرى میسرى لە شارى دمیات لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/10/1964 رۆبەرت تروهیۆ (Robert Trujillo)، موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/10/1969 ئەحمەد رەشوان، دەرهێنەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/10/1976 رایان رینولدز (Ryan Reynolds)، ئەکتەرى کەنەدى لە شارى فانکۆفەر لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/10/1976 ریم عەبدولعەزیز، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/10/1986 جێسیکا سترۆپ (Jessica Stroup)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ئەندرسۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/10/2009 زوبێر تورکى، نیگاركێى تونسى له‌ ته‌مه‌نى (85) ساڵى لە شارى تونس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1924 لە شارى تونس لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 23/10/2019 ژه‌نه‌ڕاڵی پایز (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)، ‌شاعیر و نوسه‌ری‌ کورد لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا، له‌ رۆژى 22/10/2019‌، لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى سلێمانى و لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێنا، له‌ ساڵی 1957 له‌گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایکبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی ‌و ناوه‌ندی ‌و ئاماده‌یی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردووه، له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه‌ ده‌ستی به‌کتێب خوێندنه‌وه‌ کردووه‌، له‌ ساڵی (1975) ده‌ستیکردووه‌ به‌نوسینی شیعرو بڵاوکردنه‌وه‌ی، کۆی به‌رهه‌مه‌کانی له‌دیوانێکدا به‌ناوی (له‌غوربه‌تا) بڵاوکردۆته‌وه، دوو ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌کانی وه‌رگیراوه، له‌چوار نامه‌ی دکتۆراش وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌کارهاتووه، شیعره‌کانی بۆچه‌ندین زمانی زیندو وه‌رگێڕدراون، شیعره‌کانی لەلایەن چەندین هونەرمەندى کورد کراون بە گۆرانى و تابلۆى شێوەكارى، نازناوی (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)ی بۆخۆی‌ هه‌ڵبژاردووه.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە