Dwpeywn.jpg

دوو پێی ون

ناوەندى باڵندە، به‌مزوانه‌ كتێبى (دوو پێی ون) چاپده‌كات.

وابڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ ناوەندى باڵندە كتێبى (دوو پێی ون) له‌ نوسینى (ژیار ئەسوەد) له‌ دووتوێى (70) لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوبكاته‌وه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زنجیرەی شیعری کوردیی ناوه‌نده‌كه‌ و یه‌كه‌م به‌رهه‌مى چاپكراوى نوسه‌ره‌.

ژیار ئەسوەد له‌ ساڵی 2001 لە دایکبووە، له‌ ساڵی 2017 دەستی کردووە بە نووسین. لە نوێترین نەوەی شیعری کوردییە. دوو پێی ون، یەکەم کتێبی شاعیرە، کە ناوەندی باڵندە وەک بایەخدان بە دەنگی نوێی شیعری کوردی چاپ و بڵاوی دەکاتەوە.

ناوەندی باڵندە، ناوەندێکی ئەدەبیی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومی نییە. کارەکانی خۆی لە شیعردا چڕ دەکاتەوە. کاری سەرەکیی ئەم ناوەندە لە ”ماڵپەڕی باڵندە“ و چاپی کتێبی شیعرـدا دەبێت، کە ماڵپەڕەکە بۆ وەرگێڕانی شیعری جیهانە بۆ سەر زمانی کوردی، هەروەها، بە پێی توانا، وەرگێڕانی شیعری کوردی بۆ زمانانی دیکە. لە پاڵ ئەمەیشدا بڵاوکردنەوەی شیعرە بڵاونەکراوەکانی شاعیرانی کورد و ناساندنی دەنگی تازەی شیعری لە نەوەی تازە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە