Bashi_Mn.jpg

بەشی من

گوڵزار حەمە فەرەج

یەكەمین بەرھەمی ئەدەبی نوسەری ئێرانی پەرینووش سەنیعیە، كەلە ئێراندا بەیەكێك لە رۆمانە سەرنجڕاكێشەكانی ئەدەبی ھاوچەرخ دەژمێردڕێت، ئەم ڕۆمانە فرە ڕەھەندانە كار لەسەر دنیایی مێینە دەكات، بەوردەكاریەوە كێشەكانی ژن لە ھەمو قۆناغەكانی ژیانیدا، چ وەك كچێكی ھەرزەكار، چ وەك دایك دواتر بێوەژنێكی منداڵداری سنور بۆ كێشراو، كەدەبێت لەناو ئەو چوار چێوە تەسكەدا و لە خەمی نان پەیدا كردندا،تا دەگاتە قۆناغی پیری و تەنیاییكی كوشندە دەخاتە روو،ھەمو ئەمانە لەسایەی كۆمەڵگەیەكی كۆنسێر ڤاتیڤی پیاو سالاردا،بۆیە دەتوانین ئەم ڕۆمانە لە خانەی ڕۆمانێكی فێمێنستیدا پۆلین بكەین.

ئەم ڕۆمانەی پەرینووش سەنیعی، لەبەر ئەوی پر خوێنەر ترین ڕۆمان بو سیازدە جار چاپ كرایەوە، بەپێی چاوپێكەوتنی پەرینووش سەنیعی لەگەڵ گۆڤاری دختەرونە، كە گۆڤارێكی تایبەتبە ژنانی ئێرانە و لە ئیمارات بڵاو ئەبێتەوە،لەسەردەمی حوكمڕانی ئەحمەدی نەژاددا چیتر ڕێگە بە بڵاو كردنەوەی نەدراوە،یەكەمین وەرگێڕانی بۆ زمانی بۆ زمانی ئیتاڵی بو دوای ئەوەی وەك باشترین ڕۆمانی ژن، خەڵاتی نێو دەوڵەتی پیكاچۆی پێ بەخشرا،ئینجا بۆ زمانەكانی و توركی رووسی بەنزیكی بۆ بیست و یەك زمان وەڕگێڕدراوە، پەرینووش سەنیعی، ساڵی 1949 لەتاران لەدایكبوە بەشی دەرووناسی لە زانكۆی تاڕاندا خوێندوە، چەندین ساڵ وەك كارگێری كۆمەڵایەتی دەروناسی كاریكردوە ئەمەش وای كڕدوە كە زیاتر لە ناخی مرۆڤەكاندا ورد بێتەوە بچێتە نێو ھەست و دەرونی كەسەكانەوەو پسپۆڕی كارەكەی لە بەرھەمەكانیدا رەنگ بداتەوە،بەتایبەتی لە ڕۆمانی باوكی ئەودا كە ئەویش وەرگێڕدڕاوەتە سەر زمانی كوردی، ھەروەھا ئازاری پێكەوەنوسان، سێھەمین بەرھەمی ئەم نوسەرەیە،و ڕۆمانی چوارھەمی «ئەوانەی ڕۆشتن و ئەوانەی مانەوە “ لەزاری پەرینووش سەنیعیەوە دەڵێت "پاش ئەوەی ھەشت ساڵ بەسەر داخوازی مۆڵەتی چاپكردنیدا تێ پەڕی و ئەو مۆڵەتەم بەدەست نەھێنا ئیدی چێژی چاپ بڵاوبونەوەیم نەماوە بێجگە لەم چوار ڕۆمانە شەش ڕۆمانی تریشی ئامادەی چاپن، كە دەرفەتی لەچاپدانیان نیە،نەھامەتیەكانی ژن و بێداری بەدەست بونی ئازارەكانیەوە زیاتر رەنگی داوەتەوە لە نوسینەكانیدا،،

نمونەیەك لە ڕۆمانی بەشی من

بەرزی خۆرەتاو نیشانەی تێپەربونی كاتەكانی ڕۆژ بو لەخەوێكی بێ خەون و سەنگین بە ئاگا ھاتم گێژو سەرگەردان بۆ دەوروبەر روانیم،ساردو سڕییەك بەسەراپای بونمدا بڵاو ببویەوە، ئەو تورەبون و یاخی بونەی لەچەند مانگی رابردو بەبەردەوامی لەگەڵمدا بو كپ خەمناك ئەھاتە بەرچاو،دڵم وەك پارچە سەھۆڵێك بەڕێك و پێكی لێی دەدا،بیرم لەوە دەكردەوە ئاخۆ ھێچ شتێ ھەیە لەم دونیایەدا جاریكی تر شادومان بكات، دوای ئەوەی كەماڵە باوانم لە جوانترین خەونی ژیانم بێ بەشیان كردم بە بێ ڕەزامەندی خۆم بەشویان دام، و دەم گوت ئاخۆ بەرگەی كارە تاقەت پروكێنەكانی گەردون بگرم و لێی رابێم، دڵم لەھەموشت ھەڵدەشێوا كەچی تاقەتی خۆ خواردنەوەشم نەبوو،لەبەر خۆمەوە دەم وت واتە ھەر بەراستی ژیانم لەگەڵ ئەم پیاوە نامۆیەدا بەسەر دەبەم،خۆزگە وا دەبو بێ ئەوەی كارێكی پێم ھەبێ بم توانیایە لەم ماڵەدا بژیم لەم ماڵەدا كتێب و مۆسیقا ھەبوو، رادیۆ ھەبو لەمانەش گرنگتر ئاسودەیی ھەبو،تەنیایی و ئازادی ھەبو،سەرم ئاوسا بو چ بیركردنەوەی سەیرو سەمەرە بە مێشكمدا دەھات و دەچو، خەو بردمیەوە قەیرێك بو لە نێو نوێنەكاندا خۆم تلاندەوەو ھەستام جێگەكەم ڕێك پێك كردو بینم پیاوە نامۆكە لەسەر پەتۆیەكی تەنیشت پشتیەكان خەوی لێ كەوتبو، دواتر لەسەر جێگاكەی ھەستاو بەنیگایەكی تیژی پڕسئامێزەوە بۆ چەند خولەكێك نیگای روخسارم ڕاچو،بەزەردەخەنەیەكی نادیار دەستی بۆ ڕاداشتم و، یاڕمەتیم دا لە جێگەكەی ھەستاو بەم شێوەیە لەسەر جێگەی ھاوسەرگیری وھاوسەرێتیدا گیرسایەوە،ئەو ھیچ شەوێك زو نەدەھاتەوە، قینم لە نان خواردنی تەنھایی بو،ھەمو شەو دوای ئەم نانە تەنھاییە ئەچومە سەر جێگەی خەوەكەم و بەدەم گریانێكی كپەوە خەو دەی بردمەوە،ھاوڕێ گەلێكی ھەبو من نەم دەزانی كێن تەواو لێ بێ ئومێد ببوم،و ھەوڵم دەدا ژیانم بەشێوەیەكی ئاسایی بەسەر بەرم كەچی ھیچ شتێك ئاسایی نەبو چەندین ساڵ بەم شێوەو چەشنە بردمە سەر، دواتر ھەواڵی منداڵم كە بەرێوەیە ببێت بە میوانم یەت پەل و پۆی بەستم و نەمتوانی لەخۆشی دایكایەتی خۆم بێ بەش كەم،و پاشتر زانیم كە پیاوە نامۆكە لەگەڵ ھاوڕێكانی كاری سیاسی دەكەن و بۆیە بەمانگ و دومانگ و من و منداڵەكانی جێ دەھێشت وپرسیاری لێ نەدەكردین، ئەمانەو چەندین ئازارو مەینەتی ژن كەلەكتێبی "بەشی من " دایەو بە خوێندنەوەی زیاتر لە نێو ناخی ژن دەبیسترێت .


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە