دواى تەواو بونی وێنەگرتنی دواهه‌مین به‌رهه‌مى هونه‌رى و مانه‌وه‌ى (10) ده رۆژ له نه‌خۆشخانه هونەرمەند (ئارارات مه‌جید) به فایرۆسى كۆرۆنا كۆچى دوایى كرد.
هونەرمەند (ئارارات مه‌جید)، كه وەک میوانی بەرهەم بەشداربوو له درامای کرێچیەکان، دواى توشبونى به فایرۆسى كۆرۆنا و خراپبونى بارى ته‌ندروستى له رۆژى 24/10/2020 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى له شارى سلێمانى کۆچی دوایی کرد.
ئارارات مه‌جید له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوی ته‌واوى: ئیبراهیم مجید.
- پیشه: ئه‌كته‌ر و ژینگە دۆست.
- له ساڵى 1950 له دایكبووه.
- لەساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردو خزمەتێكی زۆری بە سروشتی كوردستان كردووە.
- ئەندامی چالاکی تیپی نواندنی سلیمانی بووه.
- سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز بووه.
- لە دەیان چالاكی جۆراو جۆری ژینگەییدا بەشداری كردووە.
- دواهه‌مین كارى به‌شدارى كردن بوو له دراماى (کرێچیەکان).
- - له رۆژى 24/10/2020 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى دواى مانه‌وه‌ى (10) ده رۆژ له نه‌خۆشخانه به فایرۆسى كۆرۆنا له شارى سلێمانى کۆچی دوایی کرد.