- لە رۆژى 25/10/1400 گیفرى چوسر (Geoffrey Chaucer)، شاعیر و فهیلهسوف و نوسهرى ئینگلیزى لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1343 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 25/10/1806 ماکس ستیرنەر (Max Stirner)، فەیلسەسوف و نوسهرى ئەڵمانى لە شارى لپسیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1856 له تهمهنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1825 یوهان ستراوس ئەبن (Johann Strauss)، ئاوازدانهر و موزیسیانى نەمساوى لە دایکبووە، لە رۆژى 3/6/1899 لە تەمەنى (73) بە نەخۆشى لە شارى ڤینا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1838 جۆرج بیزیە (Georges Bizet)، ئاوازدانهر و موزیسیانى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 3/6/1875 لە تەمەنى (36) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1881 پاپلۆ بیکاسۆ (Pablo Ruiz Picasso)، نیگاركێشى ئیسپانى لە شارى مەلەگە لە دایکبووە، لە رۆژى 8/4/1973 لە تەمەنى (91) ساڵى بە نەخۆشى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1925 حسێن نەسار، شاعیر و ئەدیب و ئهكادیمیستى میسرى لە شارى ئەسیوت لە دایکبووە، لە رۆژى 29/11/2017 لە تەمەنى (92) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1926 بۆ کارپێلان (Bo Carpelan)، شاعیر و ۆهخنهگى ئهدهبى و نوسهرى فنلەندى لە شارى هلسنکى لە دایکبووە، لە رۆژى 11/2/2011 لە تەمەنى (85) ساڵى لەشارى ئیسپۆ کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1958 نەسر حەماد، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1965 عەبدوڵڵا سنانى، ئەکتەرى سعودى لە شارى مەدینە لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1966 محەمەد کەمال میسرى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (80) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/8/1886 لە دایکبووە، لە ساڵى 1928 تاکو ساڵى 1954 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 25/10/1971 ئەلیف شەفەق (Elif Şafak)، ژنه رۆماننوس و نوسهرى تورك له شارى ستراسبۆرگ له فهڕهنسا له دایكبووه، به زمانهكانهى ئینگلیزى، فهڕهنسى و توركى دهنوسێت، بهرههمهكانى بۆ زیاتر له سى زمان بهسهر (40) وڵاتى جیهاندا بڵاوكراونهتهوه، رۆمانهكانى بە پڕفرۆشترین رۆمان دادەنرێت لە توركیا، یەکەم ڕۆمانی بەناوی (شاراوە) نوسویهتى، کە لەساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی ڕوومی بردەوە، ھەڵگری بڕونامهى دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان، باشترین بەرھەمە چاپكراوهكانى: چاوتێبڕین، رۆمان، چل رێساكهى عیشق، رۆمان، زۆڵهكهى ئیستانبووڵ و ئهشق.
- لە رۆژى 25/10/1971 ماجد موهەندیس، گرانیبێژى عێراقى سعودى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1977 یهوناتان جاترۆ، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئیسرائیلى لە شارى تەل ئەبیب لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1983 مەحمود دیاب، شانۆنوس و نوسهرى میسرى لە تەمەنى (51) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/8/1932 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 25/10/1984 ئارام محهمهد عەبدولڕەحمان، رۆماننووسى کورد لە ناحییهی بالیسان لە دایکبووە، لە ساڵی 2013 بۆ چیڕۆکی (دەزگیرانی گۆڕستان) لە فیستیڤاڵی هەتاو بۆ ئەدەبی گەنجان خەڵاتی دووەمی چیڕۆکی وەرگرتووە، لە ساڵی 2014 بۆ چیڕۆکی (زمانی دیوار) خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ بواری چیڕۆک وەرگرتووە، خاوەنی چەند رۆمان و کۆمهڵه چیڕۆکە لەوانە: سهمای سڕبوون، رۆمان، خهوتوو، رۆمان، مهرگی مێژوونووس، رۆمان، دهرگهکانیش هیلاکن، چیرۆک، رۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم، رۆمان.
- لە رۆژى 25/10/1984 کیتى پیرى (Katy Perry)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى سانتا باربارا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/10/1985 سیارا (Ciara)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى ئۆستن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.
- لە رۆژى 25/10/1988 کریتیکا کامرا (Kritika Kamra)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 25/10/2002 ریچارد هاریس (Richard Harris)، ئەکتەرى ئیرلەندى لە تەمەنى (72) ساڵى بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/10/1930 لە شارى لیمریک لە دایکبووە.
- لە رۆژى 25/10/2019 سەبریا هەکارى، شاعیرى دێرین کە بە یەکەمین ژنى کورد لە بادینان دادەنرێت لە شیعر نووسیندا کۆچى دوایى کرد، لە سەرەتاى هەشتاکانى سەدەى رابردوو دەستى بە شیعر نوسین کردووە، یەکەم دیوانى بە ناوى (پاڕزینکا داپیرێ) بووە، دوو کۆمەڵەى شیعرى چاپکراوى هەیە، لە ساڵى 1991 لە کاتى کۆچى ملیۆنیەکەى کورد چووەتە ئەوروپا و لە سوید نیشتەجێ بووە، ئەندامى لقى دهۆکى یەکێتى نوسەرانى کورد بووە.
- له رۆژى 25/10/2019 جۆن ویزەرسپون (John Witherspoon)، ئەکتەری کۆمیدی ئەمریکی له تهمهنى (77) ساڵى لە ماڵەكەی خۆی لە (شێرمان ئۆكس) لە ویلایەتی كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كردووه، له رۆژى 27/1/1942 له شارى دیترویت له دایكبووه، (49) ساڵ لە کارى هونەری بەردەوام بوو، زیاتر لە فیلم و زنجیرە دراما کۆمیدییەکان دەردەکەوت، سەرەتا وەکو نمایشکاری جل و بەرگ دەرکەوت، لەدواییدایەکەم هەنگاوی خۆی لە هونەری دراما تاقیکردەوە، لە ساڵی 1970 لە زنجیرە درامای(Barnaby Jones) بەشدار بوو، دواتر لە چەندین شانۆ و فیلمی سینەمایی و بەرنامەی تەلەفزیونی بەشداری کردووە.