ساڵێك به‌ر له ئه‌مڕۆ، له بەرەبەیانیهكى زودا ژنه شاعیرى دێرین (سەبریا هەکارى) کە بە یەکەمین ژنى کورد لە بادینان دادەنرێت لە شیعر نووسیندا کۆچى دوایى کرد، لە سەرەتاى هەشتاکانى سەدەى رابردوو دەستى بە شیعر نوسین کردووە و خزمه‌تێكى زۆر به‌بوارى ئه‌ده‌بى كوردى كردووه، یەکەم دیوانى خۆى بە ناوى (پاڕزینکا داپیرێ) به‌چاپ گه‌یاندووه و بڵاوى كردۆته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى خاوه‌نى (2) دوو کۆمەڵەى شیعرى چاپکراو بووه، ئەندامى لقى دهۆکى یەکێتى نوسەرانى کورد بوو.
لە ساڵى 1991 لە کاتى کۆچى ملیۆنیەکەى کورد وه‌كو سه‌دان هاووڵاتى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان وڵاتى جێهێشتووه و چووەتە ئەوروپا و لە وڵاتى سوید نیشتەجێ بووە.
به‌ر له‌وه‌ى كۆچى دوایى بكات، وه‌كو ئه‌وه وابوو دڵى بۆ نیشتمان لێدابێت و گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و ته‌نها توانى (2) دوو مانگ له باوه‌شى نیشتمان بێت، به‌داخه‌وه لە رۆژى 25/10/2019 بۆ دواجار کۆچى دوایى کرد.