Kaka_Mam.jpg

ماڵئاوا بۆتانى، ماڵئاوا پیاوه‌ مه‌زنه‌كه‌ى كورد

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایى كه‌سایه‌تى كورد و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار (كاكه‌مه‌م بۆتانى)مان بیست، كه‌ كوژاندنه‌وه‌ى خامه‌یه‌كى به‌بڕشت بوو... چیرۆكنوسێكى به‌توانا و هه‌میشه‌ سه‌رقافڵه‌ى ئه‌دیبان و رۆشنبیران بوو، هه‌ر ئه‌و بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ئه‌ده‌بى روانگه‌یان به‌هه‌تاو ناسند و ده‌نگى نوێى ئه‌ده‌بیان راگه‌یاند.

ساڵى 1970 ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانى دامه‌زراندنى یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد، پێشتریش له‌ ساڵى 1957 یه‌كه‌م چیرۆكى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌و خاوه‌ن چه‌ندین كتێب و چه‌ندین به‌رهه‌مى بڵاوكراوه‌ بووه‌ له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان، هه‌روه‌ها ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی سوید بووە.

به‌یه‌كێك له‌ داینامۆ و كارێزماكانى ئاشتى ده‌ژمێردرێت، كه‌ رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بوو له‌ كوژاندنه‌وه‌ و هه‌واڵى ئاشتیانه‌ى بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕى خۆكوژى له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانى تریدا.

خاوه‌نى چه‌ندین كتێب بووه‌ له‌وانه‌:

یه‌كه‌م چیرۆک و کورتیلە چیرۆک :

بوومەلەرزە لە گۆمی مەندا، بەغداد، 1969.

سمکۆڵی ئەهریمەن، سلێمانی، 1973.

بازنە، هەولێر، 1979.

خەرەندی مەرگ، هەولێر، 1992.

دووەم: نۆڤل و رۆمان:

درز، هەولێر، 1997.

کەوشەنی پەیکەر تاشێکیتر، سلێمانی 2003.

میری ئاوایی وەرزێر، هەولێر 1992.

سێیه‌م: پەخشانە شیعری شیوەن:

هۆ – تاکە برا،  رانیە،  2003.

چواره‌م: مێژووی سیاسی:

لەدوو تۆڵی یاد داشتی شاردا – چاپخانەی پێشمەرگە ،1984 بەنازناوی (علی خالید حەمید) دوو جاریش لە سلێمانی لە چاپدراوەتەوە.

تورکمانی کوردستانی باشوور، بەنازناوی (سامی فخری)، سلێمانی، 2002.

پێنجه‌م: ژیاننامە:

کاکی کاکان، هەولێر، 1997.

کاکە بلە لەیاد من، سلێمانی، 2007.

شه‌شه‌م: بیرەوەری و بەسەرهاتی نووسەر:

کاکەمەمێکیتر، سلێمانی، 2003.

ژانە رێیە خۆڵەمێشیەکان، سلێمانی، 2007.

بەهارێزان، سلێمانی، 2008.

حه‌وته‌م: ئابووری و ئاماری:

دارەبەن لە پارێزگای سلێمانی، بەغداد، 1985.

بەرهەمی رۆژانەی کرێکارانی نەمامگای دارستان، هەولێر، 1981.

ئه‌و هه‌میشه‌ گه‌نجینه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه‌، مه‌خه‌بان بۆ كۆچى كه‌سێك كه‌ قاڵبوى خه‌باتى كوردایه‌تى بوو.

درود بۆ روحى پاكت...

 

بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ

25/10/2020


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە