- لە رۆژى 26/10/1685 دۆمینیکۆ سکارلاتی (Domenico Scarlatti)، ئاوازدانهر و موزیسیانى ئیتالی لە شارى ناپۆلى لە دایکبووە، لە رۆژى 23/7/1757 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 26/10/1890 کارلۆ کولودی (Carlo Collodi)، رۆماننوس و نوسەری ئیتالی لە تەمەنى (63) ساڵى لەشارى فلۆرنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/11/1826 لە شارى فلۆرنسا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 26/10/1911 ماهالیا جاکسۆن (Mahalia Jackson)، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى نیو ئورلینز لە ویلایەتى لویزیانا لە دایکبووە، لە رۆژى 27/1/1972 لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى شەکرە لە شارى ئیفر گرین پارک لە ویلایەتى ئیلونى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1927 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/10/1916 جەواد حلى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (48) ساڵى لە شارۆچکەى حللەى شارى بابل کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1868 لە شارۆچکەى حللە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 26/10/1942 محەمەد خان، دەرهێنەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 26/7/2016 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 26/10/1952 هاتی ماکدانیال (Hattie McDaniel)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە تەمەنى (57) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ودلاند هیلز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/6/1895 لە شارى ویچیتا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 26/10/1957 نیکۆس کازانتزاکیس (Nikos Kazantzakis)، رۆماننوس و شاعیر و فەیلەسوف و شانۆنوس و نوسهرى یۆنانی لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى فرایبۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/2/1883 لە شارى کاندى دورگەى کریت لە دایکبووە، لە ساڵى 1945 تێکەڵ بە ژیانى سیاسى بووە و کراوەتە سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى پارتى سۆسیالیست و پاشان بووە بە وەزیرى ڕووناکبیرى یۆنان، لە ساڵى 1947 بۆ ماوەیەک نوسینگەى وەرگێڕانى کلاسیکى مرۆیى سەر بە (یونسکۆ)ى لە فەڕانسادا بەڕێوەبردووە، له بهرههمهكانیدا پابەندى هیچ ئایدۆلۆژیایەکى دیاریکراو نەبووە، گیانى مرۆڤ دۆستى و ئازادى و خۆشەویستى و یەکسانى چینەکانى کۆمەڵگە ئامانجى ئەو بوون، بەرهەمە دیارەکانى بریتین له: (داستانى (ئۆدیسە) ب شیعر، کە ٣٣ هەزار بەیتە، ڕۆمانى مەسیحى جارێکى دى لە خاچدراو، ڕۆمانى ئازادى یان مەرگ، رۆمانى دوا ختوورەکانى مەسیح، رۆمانى ئولیسیس، ڕۆمانى وێڵى ڕێى حەق، هەردوو ڕۆمانى (تودار بارا) و (باخى پەرژین) کە ڕاستەوخۆ بە زمانى فەرهنسى نوسیونى، ڕۆمانى زۆرباى یۆنانى.
- لە رۆژى 26/10/1964 هانی رەمزی، ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/10/1977 شەیما سەبت، ژنە ئەکتەری بەحرەینی لە شارى محرەق لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/10/1985 ئەسین (AsinThottumkal)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى کوچى لە ویلایەتى کیرلا لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/10/1987 زیزی عادل، ژنە گۆرانیبێژی میسری لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/10/1988 ئامینە خەلیل، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/10/1991 سەمەر زاکی، ژنە ئەکتەری بەحرەینی لە بە حرێن لە دایکبووە، لە ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 26/10/2017 عەلى ئەشرەف دەروێشیان، رۆماننوس و نوسەر و رەخنەگرى ئەدەبى و ئهكادیمیستى رۆژههڵاتى كوردستان لە تەمەنى (76) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/8/1941 لە شارى کەرمانشان لە دایکبووە، یەکەمین چیرۆکی لە بەندیخانەدا نوسیوه و هەرلەوێش چیرۆكهكهى لەناوچووه، له ساڵى 1974 یەکەمین کۆمەڵە چیرۆکی بهناوى (لەم هەرێمەدا) بڵاودهكاتهوه، دواى بڵاوكردنهوهى جارێکی تر بەلکێشی بەندیخانە دەکرێتەوە و بەفەرمی نوسین و بڵاوکردنەوەی لێ یاساغ دەکرێت، ههر ئهمهش وای لێدهكات دووەمین کۆمەڵە چیرۆکی بەناونیشانی ئابشوران بەناوی خوازراوی (لەتیف تەڵخستانی) بنوسێت و وەک یەکەم کۆمەڵە چیرۆکی، پێشوازییەکی زۆری لە لایەن خوێنەران و ڕەخنە گرانەوە لێدەکرێت و لەماوەیەکی کەمدا چەندینجار بە تیراژی بیست هەزار نوسخەیی چاپكراوهتهوه، لەپاش دووهەمین چیرۆكى بڵاوكراوهكهیدا بە هۆی چاودێری بەردەوامی ساواکەوە بەرهەمە کانی بەچەند ناوێکی خوازراوی ترەوە بڵاوكردۆتهوه، چەندین کتێبی رۆمان و بەرهەمی چیرۆکی بەزمانی فارسی نووسیوە، کە لەم چیرۆکانەدا زیاتر گرینگیداوە بەخەبات و کێشەی گەلی کورد و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، سەرجەمی کتێب و بەرهەمە نووسراوەکانی کە ئامادەى چاپن یاخو چاپكراون زیاتر لە (60) بەرهەمە، کە بریتین لەبوارەکانی چیرۆك، رۆمان، ئەفسانەی كوردی، لێكۆڵینەوەی فۆلكلۆری، زمانەوانی، چیرۆک بۆ منداڵان و مێرمنداڵان، لە رۆژى 25/11/2013 لە حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا بهشدارى كردووه و خەڵاتی تایبەتی پێ بەخشراوه.