Tablo1.jpg

تابلۆیه‌ك له‌ جل وبه‌رگى كچان و ژنانى ئازاردراو نه‌خشێنرا

دوای زیاتر لە (3) سێ مانگ کارکردن بۆ بەرهەمهێنانی پرۆژی (مێینە؟)ی شێوەکار (تارا عبدوڵڵا) پرۆژەکە ناسێندراو نمایشکرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/10/2020 كاژێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆ له‌ باخچه‌ى سالم له‌ شارى سلێمانى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) مه‌راسیمى پڕۆژه‌ى (مێینه‌؟)ى شێوه‌كار (تارا عه‌بدوڵڵا) كرده‌وه‌، زیاتر لە (3) سێ مانگ کارکردن بۆ بەرهەمهێنانی پرۆژه‌كه‌ ته‌رخان كرابوو، كه‌ خۆى له‌ تابلۆیه‌ك به‌ درێژى (4800) مەتر و بە بەژداری (99.678) كچ و ژنى كورد ده‌بینیه‌وه‌، كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان بە پارچەیەک جلوبەرگ بەژداربووە، کە توندوتیژی بەرامبەر کراوە.

تابلۆكه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوانى ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان و چالاكوانان لە باخچەی نالیەوە هەڵواسرا تاوەکو بەردەم دادگای سلێمانی

ئامانج لە دروستكردنى تابۆلۆكه‌ هێنانەوەی دەنگی ئەو کچ و ژنانەیە بۆ سەر شەقام کە توند وتیژیان بەرامبەر ئەنجادراوە.


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە