Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 27/10

- لە رۆژى 27/10/1923 لولا سدیقى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 8/5/2001 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى رۆماى ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1940 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/10/1930 عەمران بەحر، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 1/5/2007 لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/10/1931 نەوال سەعداوی، رۆماننوس و نوسەر ئه‌كادیمیست و داکۆکیکاری بواری مافەکانی ژنان و پزیشکی نەخۆشیە دەرونیەکان لە گوندی کەفەر لە تحلەى شارى قلیوبیە لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٥٥ بڕوانامەی بەکالوریوسی لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى قاهیرە بەدەستهێناوە، لە ساڵى 1957 سەرەتای نوسینی بووە، کاتێک چیرۆکێکی کورتى بە ناونیشانی (فێری خۆشەویستی بووم) نووسیوە، لە ساڵی ١٩٥٨ دا یەکەمین رۆمانی بەناوی (بیرەوەریەکانی دکتۆرەیەک) بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ ساڵی ١٩٨٠ بۆتە راوێژکاری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ژنان لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە ساڵی ١٩٨١ دا بەشدار دەبێت لە دەرکردنی رۆژنامەیەکی تایبەت بە ژنان بە ناوی (ڕوبەڕوبونەوە) ئەمەش دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی میسڕ بە سەرۆکایەتی ئەنوەر سادات، ئەو ماوەیە لە زینداندا بووە بە خۆشترین و جوانترین رۆژەکانی ژیانی ناودەبات، لە کۆتایى مانگى 11/2014 سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد، شارەکانى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجەى بەسەرکردۆتەوە، چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە، خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانییە.

- لە رۆژى 27/10/1936 عایدە عەبدولعەزیز، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/10/1941 بسیونى عوسمان، سیناریۆنوس و نوسەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 25/9/2008 له‌ ته‌مه‌نى (66) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 27/10/1952 روبیرتۆ بینگنى (Roberto Benigni)، ئەکتەر و گۆرانیبێژو ئاوازدانەرى ئیتاڵى لە شارى ئەریزۆ لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/10/1963 نادیە مستەفا، ژنە گۆرانیبێژى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/10/1963 مارلا ماپلز (Marla Maples)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دالتۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 27/10/1971 ئەلیسا، ژنە گۆرانیبێژى لوبنانى لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/10/1976 ئەحمەد تەهامى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/10/1978 سوزان سکاف، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 27/10/1983 کیفانتش تاتلیتوگ (Kıvanç Tatlıtuğ)، ئەکتەرى تورکى لە شارى ئەدەنە لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە