Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 28/10

- لە رۆژى 28/10/1466 دسیدریۆس ئیراسمۆس (Desiderius Erasmus)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى هۆڵەندى لە شارى رۆتەردام لە هۆڵەندا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/7/1536 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى بازل لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/10/1704 جۆن لۆک (John Locke)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و بیرمه‌ندى ئینگلیزى لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى ئێسێکس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/8/1632 لە شارى سامێرسێنت لە دایکبووە، یه‌کێک بوو له‌ کاریگه‌رترین که‌سایه‌تییه‌کان له‌سه‌ر بیرۆکه‌کانی سه‌رده‌میڕۆشنگه‌ری، کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ سه‌ر تیۆره‌کانی ماریفه‌تناسی و فه‌لسه‌فه‌ی ڕامیاری، نوسراوه‌کانی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌ سه‌ر واڵته‌ر بنیامێن و ڕۆسۆ و کۆمه‌ڵێک له‌ ڕوناکبیرانی سکۆتله‌ندی و شۆڕشگێڕانی ئه‌مه‌ریکی.

- لە رۆژى 28/10/1818 ئیڤان تورگینیڤ (Иван Сергеевич Тургенев)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى روسی لە  شارى ئۆریۆل لە روسیا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/8/1883 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى بۆجیفال لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/10/1919 عزەددین زولفەقار، دەرهێنەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/7/1963 لە تەمەنى (43) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/10/1928 فوئاد حەداد، شاعیر و نوسه‌رى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/11/1985 له‌ ته‌مه‌نى (57) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/10/1957 ئەحمەد کایا، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانی کورد لە شاری مەلەدیی باکوری کوردستان لە دایکبووە، لە رۆژى 16/11/2000 له‌ ته‌مه‌نى (43) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە و هەر لەوێش لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس (پیرلاشیز) لە تەنیشت گۆڕی سینەماکاری بەناوبانگی کورد یەڵماز گۆنا بەخاکسپێردراوە، لە نوسینى شیعردا دەستێکى باڵاى هەبووە، لە ساڵی 1985 ئە یەکەم ئەلبوومی بەناوی (مەگری کۆرپەکەم) بڵاوکردۆتەوە، بەڵام هەرزووی نۆبەرەکەی رووبەڕووی رق و تووڕەیی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەبێتەوە و قەدەغە دەکرێت، لە رۆژى 10/2/1999 کاتێک بووە براوەی خەڵاتێکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی چاپی تابلۆی، وەک باشترین گۆرانیبێژی ساڵی دیاریکرا و لە مەراسیمەکەدا خەڵاتى وەردەگرت، وتی: "من گۆرانییەکی کوردیم لەناو ئەلبومە تازەکەم داناوە، چونکە من بە ڕەسەن کوردم" دوای تەواو بوونی قسەکانی، چەندین ھونەرمەندی تورک ھێرشیان کردە سەری، لە رۆژى 30/4/199 دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمانی، دایە پاڵی و لە ھەموو لایەکی تورکیاوە تورکە تووندڕەوەکان ھێرشیان کردە سەری و ھەندێ رۆژنامە و دەزگای راگەیاندن داوای حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ کرد، لە ساڵی 2000  بەیەکجاریی رووی لە فەرەنسا کرد، لەماوەی ژیانی هونەریدا (17) ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە، لە دوای خۆشی (گوڵتەن)ی ھاوسەری ئەلبوومە تەواو نەکراوەکەی بەناوی (گوێ بگرە وڵاتە خۆشەویستەکەم) بڵاوکردەوە، چەن ئەلبوومێکی دیکەشی دوای خۆی بڵاوکرانەوە.

- لە رۆژى 28/10/1959 توشیو ماسدا، ئاوازدانەرى یابانى لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/10/1963 ئیرۆس رامادزوتى (Eros Ramazzotti)، گۆرانیبێژى ئیتاڵى لە شارى رۆما لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/10/1967 جولیا رۆبرتس (Julia Roberts)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/10/1973 تەها حسێن (تەها حسێن عەلی سەلامە)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و رەخنەگر و ئه‌كادیمیستى میسرى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/11/1889 لە گوندی کیلو لە شارى ئەلمنیاى میسر لە دایکبووە، لە تەمەنى (3) ساڵى لە ساڵى 1902 خراوەتە بەرخوێندنى ئاینى، لەتەمەنی (4) ساڵی تووشی نەخۆشی چاو دەبێت و چاوەکانی لە دەستدەدات و ژیان بە تاریکی دەباتە سەر،یەکێکە لە ئەدیب و رەخنەگرە گەورەکانی وڵاتی میسر کە نازناوی عەمیدی ئەدەبی عەرەبی لێنراوە، خاوەنى چەندین بڕوانامەیە لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا، شارستانیەتی ئیسلامی و لەگەڵ خوێندنی زانستی دەروونناسی، لە ساڵی 1919 وەکو مامۆستا وانەی وتۆتەوە و راگری کۆلێژ بووە،  لە ساڵى 1943 تاکو ساڵى 1950 وەزیریڕۆشنبیری میسر بووە.

- لە رۆژى 28/10/1974 خواکینڤینیکس (Joaquin Phoenix)، ئەکتەرى پۆرتوریکۆى لە شارى سان چاکى پۆرتوریکۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/10/1978 ئەڵماس دویک، ژنە چیرۆکنوس و شاعیرى لوبنانى لە تەمەنى (74) ساڵى لەشارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1904 لە گوندى شویفاتى شارۆچکەى عالیەى شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/10/1982 رەوا جەمال، گۆرانیبێژ و پزیشكى كورد لە گەڕەکى عەلى ناجى شارى سلێمانى لە دایکبووە، لە منداڵیەوە خولیاى موزیک و گۆرانى وتن بووە، سەرەتاى کارى هونەرى بە وتنەوەى گۆرانى هونەرمەندانى دیکە دەستى پێکردووە، لە ساڵی ٢٠٠٠  لە کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بوه‌تە پزیشکی ددان، لە ساڵی ٢٠١٢ توانیویەتی بڕوانامەی ماستەر لەبواری تیشکزانی لە شەویلگەی و ددان بەدەستبھبێنێت، لە ساڵى 2013 ئەلبومى گەڕانەوەى بڵاوکردۆتەوە، تاکو ئێستا چەندین گۆرانى و ڤیدیۆ کلیپى بڵاوکردۆتەوە.

- لە رۆژى 28/10/1986 ئەدیتى راو حەیدەرى (AditiRaoHydari)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى حەیدەر ئاباد لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/10/1990 حەمە ساڵح دیلان (محەمەد ئەحمەد ساڵح قادر)، شاعیر، هونەرمەند و ئاوازدانەرى کورد لە تەمەنى (63) ساڵیدا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە، سەرەتاکانی قۆناغی خویندنی لە مزگەوتی بابەعەلی دەستپێکردووە، خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەی خالدییە تەواو کردووە، تاکو پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە، لە تەمەنیکی لاوێتیدا ئارەزووی نوسینی شیعر و مەقامبێژی لا دروست بووە، لە تەمەنی (21) ساڵى شیعری بڵاوکردۆتەوە،یانزە جار لەسەر مەسەلەی نەتەوەکەی زیندانى کراوە، بەشێکى زۆرىشیعرەکانى ئەو شیعرانەن کە لە زینداندا نووسیونى، لە ساڵی ١٩٤٧ لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٤٨دا پیرەمێرد هۆنراوەی نەورۆزی نوسیوە و حەمە ساڵح دیلان وتوویەتی، لە ساڵی ١٩٥٤ بەبێ مۆڵەتی بەشداری کردووە لە کۆنگرەی ئاشتی و ھاوکاری گەلاندا کە لە شاری (ڤیێنا)ی پایتەختی نەمسا ساز کرا، لەسەر ئەم بەشداریکردنە کە گەڕایەوە رەوانەی زیندان کرا و بۆ ماوەیک دەستبەسەر کرا، لە ساڵى 1987 دیوانە شیعرییەکەى چاپکراوە، لەدواى کۆچى دوایشى چەند جارێک چالاکى و دیدارى رۆشنبیرى بەناوى ئەوەوە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەگشتىو شارى سلێمانى بەتایبەتى بەڕێوەچووە.

- له‌ رۆژى 28/10/1998 ئیدوار جیمس تیدهیوز (Ted Hughes)، شاعیر و نوسه‌ری ئینگلیزى له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 17/8/1930  له‌ هه‌رێمى یوركشیر له‌ به‌ریتانیا له‌ دایكبووه‌، 

- لە رۆژى 28/10/1999 رافائیل ئه‌لبرتی (Rafael Alberti )، شاعیر و شانۆنوسی ئیسپانی لە تەمەنى (96) ساڵى لە شارى ئیل پویرتۆ دى سانتا ماریا لە ئیسپانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/12/1902 لە شارى ئیل پویرتۆ دى سانتا ماریا لە ئیسپانیا لە دایکبووە.

- رۆژى 28/10/2008 عەلی مفیدی (عەلى سلێمان عەلى مفیدى)، ئه‌کته‌ری کوێتی لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى لە عومان پایتەختى ئوردەن کۆچى دوایى کردووە و لە کوێت نێژراوە، لە رۆژى 10/9/1939 لە ناوچەى شەرق لە کوێت لەدایکبووە، لە لە دواى کۆچى دوایى کردنیشى دەستەى گشتى لاوان و وەرزشى کوێتى بڕیاریدا رۆژێک دیاریبکرێت بۆ چالاکى بە ناوى (رۆژێک بۆ شانۆى لاوان).

- لە رۆژى 28/10/2016 ملحم بەرەکات، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى لوبنانى لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/4/1942 لە شارى کفر شیما لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە