ئه‌مڕۆ ساڵیادى مه‌رگى شاعیر و هونەرمەند و ئاوازدانەرێكى دیكه‌ى گه‌له‌كه‌مانه، كه تاكو ئێستاكه شیعره‌كانى هه‌میشه ده‌وترێته‌وه و ئاواز و ده‌نگه رهسهنهكهشى بۆ هه‌تا هه‌تایه له یاده‌وه‌رى ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
حەمە ساڵح دیلان شاعیر و هونەرمەند و ئاوازدانەرى کورد له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ لە رۆژى 28/10/1990 لە تەمەنى (63) ساڵیدا کۆچى دوایى کرد، له ماوه‌تى ته‌مه‌نى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى خۆیدا خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش به هه‌ردوو بواره‌كه كرد و تاكو ئێستاكه‌ش نه‌وه‌ى تازه به ئه‌شقه‌وه له كاره‌كانى ده‌ڕوانن. حەمە ساڵح دیلان ناوى تەواوى (محەمەد ئەحمەد ساڵح قادر)ە، لە ساڵی 1927 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە، سەرەتاکانی قۆناغی خویندنی لە مزگەوتی بابەعەلی دەستپێکردووە و خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەی خالدییە تەواو کردووە، تاکو پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە.
لە تەمەنیکی لاوێتیدا ئارەزووی نوسینی شیعر و مەقامبێژی لا دروست بووە و لە تەمەنی (21) ساڵى شیعری بڵاوکردۆتەوە، شیعرە نیشتمانییەکانی رۆڵێکی گەورەیان هەبووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھوشیاری تاکی کورد و ھاندەرێکی سەرەکی بوون بۆ بەگژداچوونەوەی دوژمنان، لە ساڵى 1987 دیوانە شیعرییەکەى چاپکراوە.
شاعیرێکی گەورە و تێکۆشەرێکی خاوەن بە ھەڵوێست بووە، یانزە جار لەسەر مەسەلەی نەتەوەکەی زیندانى کراوە و بەشێکى زۆرى شیعرەکانى ئەو شیعرانەن کە لە زینداندا نووسیونتى، شیعرە نیشتمانییەکانی رۆڵێکی گەورەیان هەبووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھوشیاری تاکی کورد و ھاندەرێکی سەرەکی بوون بۆ بەگژداچوونەوەی دوژمنان.
لە ساڵی 1947 لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٤٨دا پیرەمێرد هۆنراوەی نەورۆزی نوسیوە و ئەو کردویەتى بە گۆرانى و بەدەنگى خۆى وتویەتى.
لە ساڵی 1954 بەبێ مۆڵەت بەشداری کردووە لە کۆنگرەی ئاشتی و ھاوکاری گەلاندا کە لە شاری (ڤیێنا)ی پایتەختی نەمسا ساز کرا، لەسەر ئەم بەشداریکردنە کە گەڕایەوە رەوانەی زیندان کرا و بۆ ماوەیک دەستبەسەر کرا.
لەدواى کۆچى دوایشى چەند جارێک چالاکى و دیدارى رۆشنبیرى بەناوى ئەوەوە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەگشتى و شارى سلێمانى بەتایبەتى بەڕێوەچووە.
برۆی نـــازدار
هۆنراوە و وتنی: محەمەد صالح دیلان
من بـــــرۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچـــــــــی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە
قوژبنی مهیخــــــانه دایـــــــم گۆشه‌ی تهدبیرمه
ســـــــوجده بردن بۆ نیگایه‌ک کرده‌وه‌و تهفکیرمه
شێخی ئەو پیر و موسینە، من جوانــــێک پیرمە
نەکـــــەی هەرگـــیز نەمامی گوڵ، ببێتە سێبەر و سایەت
بە نینۆك گــــــەر بژاری کەی، بە پولـێك بەرهەم و مایەت
ئەوی بۆنی وەفـا و عەهدە بە هیچ جۆرێك، لە گوڵ نایەت
هەتا ماوم ئەچـێنم تۆوی هەر خــــــــارێك، لە دڵ شایەت
کە بــێی بۆ ســـــەر مەزارم، دامەنت بگرن ئەگەر مردم
له هه ڵدهردم مه‌كه وه‌حشه‌ت، بڵێ بولبول ڕه‌فیقت هات
به جووت هه‌ردوك بناڵێنین، ڕه‌هه‌نده‌ی گول عوزارێكین