Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 29/10

- لە رۆژى  29/10/1618 والتەر رالى (Walter Raleigh)، شاعیر و نوسەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/1/1552 لە دایکبووە.

- لە رۆژى  29/10/2006 ئەحمەد هەردى (ئەحمەدی حەسەن عەزیز مەعروف)، شاعیر و  نووسەر و سیاسى کورد لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵى 1922 لە شارى سلێمانى لە دایکبووە، بەشێکى زۆربەی تەمەنی بۆ خزمەتی بواری ئەدەب و شیعری کوردی تەرخانکردووە، ‌لە بواری شێعری کلاسیک و غەزەڵدا خاوەن رێچکەیەکی تایبەتە و هەڵگری روانگەی جوانناسییه‌.

- لە رۆژى  29/10/1935 ئیزاو تاکاهاتا، دەرهێنەرى یابانى لە شارى ئیسە لە دایکبووە، لە رۆژى 5/4/2018 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى  29/10/1957 دان کاستلانیتا (Dan Castellaneta)، ئەکتەرى کۆمیدى ئەمەریکى لە شارى ئۆک پارک لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى  29/10/1964 سەلوا محەمەد عەلى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى  29/10/1967 جولى فیشەر (Joely Fisher)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى بوربانک لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى  29/10/1971 وینونا راید (Winona Ryder)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە ناوچەى ئۆلمستید لە ویلایەتى مینیسۆتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 29/10/1971 دوین ئەلمان (Howard Duane Allman)، گۆرانیبێژ و موزیسیانى شاعیرى گۆرانى ئەمەریکى لە تەمەنى (25) ساڵى لە شارى ماکون لە ویلایەتى جۆرجیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1946 لە شارى ناشفیل لە ویلایەتى تینیسى لە دایکبووە.

- لە رۆژى  29/10/1975 فى شەرقاوى، ژنە شاعیر و ئەکتەرى بەحرێنى لە شارى محرەق لە دایکبووە.

- لە رۆژى  29/10/1980 بن فوستەر (Ben Foster)، ئەکتەر و سیناریۆنوسى ئەمەریکى لە شارى بۆستن لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى  29/10/1986 عەلا پاشا، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى مەسایف لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى  29/10/1990 ئیریک سەعادە (Eric Saade)، گۆرانیبێژى پۆپى سویدى لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى  29/10/1997 ئەنتۆن لیفیى (Anton LaVey)، ئەکتەر و موزیسیانى ئەمەریکى لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى سان فرانسیسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/4/1930 لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى  29/10/2002 گلین مکوین (Glenn McQueen)، نیگارکێشى ئەمەریکى لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى بیرکیلى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/12/1960 لە شارى تۆرونتۆ لە کەنەدا لەدایکبووە.


ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە