Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 30/10

- لە رۆژى 30/10/1885 ئیزرا پاوند (Ezra Pound)، شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئەده‌بى و نوسه‌ر و ئاوازدانه‌رى ئەمەریکى لە ویلایەتى ئەیداهۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 1/11/1972 لە تەمەنى (87) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى بوندوقیەى ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 30/10/1957 کیفین پولەک (Kevin Pollak)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/10/1958 ئینعام روبێعى، ژنە ئەکتەرى عێراقى لە شارى میسا لە دایکبووە، لە ساڵانى حەفتاکاندا بە هۆى بینى رۆڵ لە چەند شانۆیەکدا ناوبانگى پەیدا کردووە.

- لە رۆژى 30/10/1964 عەبدول لەتیف موبارەک، شاعیرى میسرى لە شارى سوێس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 30/10/1965 زازا ئوروشادزێ، دەرهێنەر و نوسەرى جۆرجى لە شارى تبلیسى لە جۆرجیا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/12/2019 لە تەمەنى (54) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى تبلیسى لە جۆرجیا کۆچی دوای کردووە، لە ساڵى 1988 بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە سینەما و شانۆ لە جۆرجیا بەدەستهێناوە، لە ساڵى 1989 تاکو ساڵى 2019 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، فیلمی سینەمایی (لالەنگی) لە بەناوبانگترین فیلمەکانی بووە، کە لەرێگەیەوە ناوبانگی پێپەیداکرد، هەر ئەم فیلمە بوو بەهۆى ئەوەى  ببێتە کاندیدی خەڵاتەکانی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین فیلمی بیانی.

- لە رۆژى 30/10/1982 ئەبرار، ژنە ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/10/1983 دیانا کرزون، ژنە گۆرانیبێژى ئەردەنى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/10/2007 حەمید موراد، ئەکتەرى بەحرێنى لە تەمەنى (32) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/3/1975 لە دایکبووە، لە ساڵى 1990 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 30/10/2010 ناچى نوزاوا، ئەکتەرى یابانى لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/1/1938 لە شارى تۆکیۆ لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە