جەلال مەلەکشا، شاعیر و نوسهرى كورد كه له رۆژى 31/10/2020 بە جەڵتەی دڵ له شارى سنه کۆچی دوایی کرد شاعیرێكی نوێخواز و ناوداری کوردستان بوو به‌داخه‌وه لە تەمەنی (69) ساڵیدا به‌جێیهێشتین، مه‌له‌كشا له رۆژى 19/3/1951 لە گوندی مەلەکشا سەربە شاری سنە لە دایکبووە، هه‌ر له‌و شاره‌ش چوه‌ته به‌ر خوێندن و خوێندنى له‌وێ ته‌واو كردووه.
لە سەرەتادا بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نووسیووە، به‌ڵام ئه‌وه زۆرى نهخهیاندوو له ساڵی 1979 بە کوردی بەرهەمە ئەدەبییەکانی نوسیوه و بڵاوى كردونه‌ته‌وه.
به‌هۆى به‌رهه‌مه كاریگه‌رییه‌كانى بەبێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بووبێ بوه‌ته ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران)، لەو کاتەدا زۆرێک لە شاعیر و نووسەرانی گەورەی ئێرانی ئەندامی کانوون بوون.
وەکو نووسەر و رۆژنهمهنوس له چه‌ندین گۆڤارى رۆژهه‌ڵاتى كوردسشتان كارى كردووه، ماوەیەکیش لە شاری هەولێر لە گۆڤاری پرشنگ سەرقاڵی کاری رۆژنامه‌نوسى بووه.
شاعیرێکی نیشمان پەروەر بوو، شیعرەکانی زۆربەی لەسەر مەینەتیەکانی کورد و شیعری نەتەوەیین، شیعرەکانی تا ئێستا بۆ سه‌ر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.
لەگەڵ ئەحمەدی شاملوو ئاشنایەتی هەبووە، زۆر شتی دەنووسی و بۆی دەنارد و لە گۆڤاری جومعەدا بڵاوی دەکردەوە. زۆرێک لە شێعر و نووسینەکانی خۆی بۆی دەنارد و وەڵامی دەدایەوه.
خاوه‌نى دیوانێكى چاپكراوه به‌ناونیشانى زرهى زنجیرى وشهدیلهكان، له‌باره‌ى شیعر و شاعیربونیهوه وتویهتى: "بێگومان، ئەگەر جارێکی دیکە لە دایک ببمەوە پێمخۆشە ببمە شاعیر، بەڵام نەک شاعیرێک کە شێعر دەنووسێ. من لە شاعیربوون پەشیمان نیم. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ هەموو خواست و حەزی من ئەوەیە ئەگەر جارێکی دیکە لەدایکبوومەوە، شاعیر نەبم. واتە لە ڕێگەی شێعر نووسینەوە نەژیم. بەڵکوو حەزم لە کشتوکاڵە و خۆزگەم دەخواست لە گوندێک لە دایک ببمەوە کە هەر لە منداڵییەوە خەریکی کشتوکاڵ بم، بەڵام بە ڕۆحێکی شاعیرانەوە. شاعیربوون ژیانی منی بە قوڕدا بردەخوار و هەرگیز هیچ خزمەتێکی ئابووریی بە من نەکرد. بەڵکوو ئەوەشی کە بووم لێی سەندم و لە ڕێگەی ئەدەب و شێعر و کتێب‌دا، پێی خەرج کردم. بۆیە پێم خۆش نییە ببمەوە بە شاعیر، بەڵام ئاواتم ئەوەیە ئەگەر جارێکی دیکە ئەو هەلەم بۆ بڕەخسێ، جووتیارێکی شاعیر بم".