Darush_Asadzada.jpg

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى له‌مناڵیه‌وه‌ له‌نێو شانۆ گه‌وره‌ بوو

له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ داریوش ئەسەدزادە، ئەکتەر، نووسەر، دەرهێنەرى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان لە رۆژى 1/11/1923 لە شارى کرمانشانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبوو، لە تەمەنى شەس ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەى ڕوویان كردۆته‌ شارى تارانى پایتەخت.

لە تەمەنى مناڵیەوە خۆشەویستى زۆرى بۆ شانۆ هەبووە، لە تەمەنى (20) ساڵی وەکو ئەکتەر، نووسەر، دەرهێنەر دەستى بەکارى هونەرى کردووە، لە تەمەنى (40) ساڵى تا (50) ساڵى رۆڵى لە (50) فیلمدا بینووە، له‌پاڵ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى کۆلێژى بارزگانى و ئابوورى خوێندووە.

لە تەمەنى 48 ساڵیدا ئیرانى به‌جێهێشتووه‌ و رویكردۆته‌ ئەمەریکا، دواى (10) ساڵ ژیان لەوێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئێران، لە ساڵى 1972 بە ئەندامى ئەنجوومەنى سەندیکاى سینەماى ئێران هەلبَژێردراوە، لە ساڵى 2011 خۆى تەرخاندەکات بۆ نووسینى چەند کتێبێک دەربارەى مێژووى شانۆى ئێران و مێژووى تاران.

لە ساڵى 2012 خەڵاتى سیمبولى پلە یەکى فەرهەنگ و هونەرى لەلایەن سەرۆک کۆمارى ئەوکاتى پێدەدراوه‌، ئەگەرچى فەرمانبەرى وەزارەتى دارایى بووە، بەڵام خۆشەویستى بۆ هونەر وایکردووە لەپاڵ کارى فەرمانبەرى کارى هونەرى بکات.

لە چەندین فیلم ڕۆڵى سەرەکى بینیووە، هه‌روه‌ها بەشدارى چەندین فیلم و شانۆ و ڤێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کردووە و چەند کتێبێكى چاپکردووه‌.

له‌ رۆژى یەکشەممە 25/8/2009 لە تەمەنى (96) بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کرد.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە