Hasan_dlsoz.jpg

هونه‌رمه‌ندێكى دێرینى كورد به‌ فایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

هونه‌رمه‌ند حەسەن دڵسۆز ئه‌كته‌رى دیارى كورد له‌ بوارى زنجیرە دراما، شانۆ و فیلمدا له‌ ته‌مه‌نى (74) به‌ فایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا.

ئاری حەسەن، کوڕی هونەرمەند حەسەن دڵسۆز بە به‌ مێدیاكانى راگه‌یاند، كه‌ کاژێر (1)ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حەسەن دڵسۆز کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆش تەرمەکەی بەخاک دەسپێرن، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردوه‌، كه‌ پێشتر باوکی تووشی جەڵتەی دڵ ببوو، بۆیە بەرگەی کۆرۆنای نەگرت و کۆچی دواییکرد.

حەسەن دڵسۆز له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- ناوى ته‌واوى: حه‌سه‌ن حسێن محه‌مه‌د

- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر

- لە ساڵی 1946 لە گەڕەكی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایكبووە.

- له‌ ساڵى 1968 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- له‌ رۆژى 30/3/1969 له‌گه‌ڵ تیپى نواندن و مۆسیقى سلێمانى كارى كردووه‌.

- له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپى نواندنى سلێمانى كارى كردووه‌.

- لە چەندین زنجیرە دراما، شانۆ و فیلمدا بەشداریکردووە.

- دواكاری هونەریشی بەشداریكردن بوو لە زنجیرە درامای (هەنگاوەكانی سەرخۆڵەمێش)، كە لە دەرهێنانی هونەرمەند گەزیزە عومەر بوو.

- له‌ ساڵى 2016 به‌هۆى نه‌خۆشى له‌ كارى هونه‌رى دوركه‌وتۆته‌وه‌.

- له‌ رۆژى 2/11/2020 له‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵى به‌ فایرۆسى كۆرۆنا له‌ شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه‌.


ئەم بابەتە 194 جار خوێندراوەتەوە