Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 3/11

- لە رۆژى 3/11/1558 نۆماس کید (Thomas Kyd)، شانۆنوس و نوسه‌رى ئینگلیزى لەشارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 16/7/1594 لە تەمەنى (35) ساڵى لەشارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1794 ویلیام کولین برایانت (William Cullen Bryant)، شاعیر و نوسه‌رى ئەمەریکى لە شارى کومینگتۆن لە دایکبووە، لە رۆژى 12/6/1878 لە تەمەنى (83) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1801 فینشینسۆ بیلینى (فینشینسۆ سالفاتۆرى کامیلۆ فرانسیسکۆ بیلینى - Vincenzo Salvatore Carmelo Francesco Bellini) ئاوازدانەرى ئیتاڵى لە شارى قتانیەى ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە رۆژى 23/9/1835 له‌ ته‌مه‌نى (33) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1887 سامۆیل مارشاک (Samuil Marshak)، شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسەرى روسى لە شارى فورونیج لە دایکبووە، لە رۆژى 4/7/1964 لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1901 ئەندریە مالرۆ (André Malraux)، فەیلەسوف و رۆماننوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 23/11/1976 لە تەمەنى (75) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لەشارى کریتاى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1913 ئەلبیر قەسیرى، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسەرى میسرى به‌ نه‌ژاد سورى، کە بە زمانى فەڕەنسى نوسیویەتى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 22/6/2008 لە تەمەنى (94) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە و هەر لەوێش نێژراوە.

- لە رۆژى 3/11/1914 گیورگ تراکل (Georg Trakl)، شاعیر و نوسەری نه‌مساوی لە تەمەنى (27) ساڵى بەهۆى زۆرخواردنى دەرمان لە شارى کراکۆف لە پۆڵەندا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/2/1887 لە شارى سالزبۆرگ لە نەمسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/1919 رەجا عەبدە، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 13/1/1999 لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1921 چارلز برۆنسۆن (Charles Bronson)، ئەکتەر و سیناریۆنوسى ئەمەریکى لە شارى ئیرنفیلد لە ویلایەتى بنسلفانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 30/8/2003 لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى براونزفیل لە ویلایەتى فیرمۆنت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1928 ئۆسامو تیزوکا (Osamu Tezuka)، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوس و نوسه‌ر و نیگاركێشى مەنەگا یابانى لە تاکارازوکاى شارى هیوگۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 9/2/1989 لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1953 کایت کاپشاو (Kate Capshaw)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى فۆرت ورس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/1954 هێنرى ماتیس (Henri Matisse)، نیگارکێشى فەڕەنسى لە تەمەنى (84) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نیس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/12/1869 لە هەرێمى نور لە باکورى فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/1957 دۆلڤ لندگرین (Dolph Lundgren)، ئەکتەر و دەرهێنەرى سویدى لە شارى ستۆکهۆڵم لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/1967 لەیلا جەبر، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1967 رەسید ملحس، ئەکتەرى ئەردەنى لە شارى ئیربد لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1969 رۆبەرت مایلز (Roberto Concina)، گۆرانیبێژ و ئاوازادانه‌ر و موزیسیانى ئیتاڵى سویسرى لە سویسرا لە دایکبووە، لە رۆژى 9/5/2017 لە تەمەنى (47) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە جەزیرەى ئیبیزا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1984 تاكو ساڵى 2017 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1973 فەزیڵە مبشر، ژنە ئەکتەرى بەحرێنى لە بەحرێن لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/11/1973 محەمەد ئەمین سافى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1902 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/1982 ماسارو یوکویاما (Masaru Yokoyama)، ئاوازدانەرى یابانى لە شارى ناگانۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/1988 ئەنگۆس ماکلارین (Angus McLaren)، ئەکتەرى ئوستڕالى لە شارى ونتاگى لە ویلایەتى فیکتۆریا لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 3/11/2002 لۆنى دونیگان (Lonnie Donegan)، گۆرانیبێژى ئەسکتلەندى لە تەمەنى (71) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لەشارى پێتەربۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/4/1931 لە شارى گلاسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/2003 ره‌سول گه‌مزتۆف (Rasul Gamzatov)، شاعیر و نوسه‌رى روسى لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/9/1923 لە گوندى تسادا لە ناوچەى خونزاخ لە کۆمارى داگستانى یەکێتى سۆفیەت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/2012 هانى سەعدى، ئەکتەرى سعودى لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى جدەى سعودیە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/7/1948 لە شارى عەمان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/11/2014 مریەم فەخرەددین، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (81) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/1/1933 لە شارى فیوم لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە