Nwsyar.jpg

له‌ ساڵى دووه‌میدا خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم رادەگەیەندرێت

بڵاوکراوەکانی نووسیار، خەڵات بۆ کتێبى یەکەم بۆ ساڵى دووه‌م رادەگەینێت، دواى ئه‌وه‌ى له‌ مساڵدا خەڵاتەکەى بەناوى ژەنەڕاڵى پایز راگه‌یاند.

لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بڵاوکراوەکانی نووسیار ناوەڕۆکی خەڵاتی نووسیارى بۆ کتێبی یەکەم بۆ ساڵى دووه‌م 2021 له‌ژێر ناونیشانى دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی بڵاوکردەوە، خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراەیەکیان نەبووە لە هەرسێ بواری (ۆمان، چیرۆک و شیعر).

سەبارەت بە مەرجی بەشداربوونیش هاتووە:

• تەمەنی بەشداریکردن لە 20-35 ساڵە.

• پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاونەکردبێتەوە.

• تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن.

• ڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردی لە بەرھەمەکە.

• بەشدار بوو تەنھا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژە پێکراوە.

لە 1/11/2020 تا 30/4/2020 دەتوانن بەرھەمەکان بنێرن بۆ [email protected]

ئەبێ تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونی کورد نوسرابێت و لەگەڵ ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت.

خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم پێکهاتووە لە: وەشانی نووسیار ساڵانە کتێبی یەکەمی سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵات دەکات لە بواری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان. خەڵاتەکە بریتییە لە ئەستۆگرتنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە براوەکان و لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی نووسیار لەگەڵ دیاری پارچە سیرامیکی نووسیار دەبەخشرێت.

له‌ خه‌ڵاتى ئه‌مساڵدا (نەوەرەس محەمەد) توانیویەتى ببێتە براوەی خەڵاته‌كه‌ لە بواری شیعر بۆ کۆمەڵە شیعری (شقارتە)، هەروەها لە بواری چیرۆک بۆ (جێگر بەختیار) بووە بۆ کۆمەڵە چیرۆکی (ژاوەژاو)، کۆتا خەڵاتیش بۆ براوەى رۆمان بووە کە (کیاکسار ئەحمەد) بۆ ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە) خەڵاتەکەى بەدەستهێناوە و هه‌ر (3) سێ به‌رهه‌مه‌كه‌ش چاپكران و بڵاوكرانه‌وه‌.

نووسیار لە چەند دێرێکدا:

لە هەوڵێکی نوێ و لەژێر ئەو کەلێنە زۆرەی دونیای چاپ و بڵاوکردنەوەدا، (نووسیار) هەوڵدەدات ببێتە دەروازەیەک بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بە چەندین زمانی جیهانی. ئەم خانەیە دەبێتە پردێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و چەندین کتێب بە زمانی کوردی و زمانەکانی تر بڵاودەکاتەوە، هەروەها جەخت لەسەر کاری وەرگێڕانیش دەکات لە زمانەکانی تر بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە.

خانەیەکی سەربەخۆیە و تەنها ئامانجی گەیاندنی ڕۆشنبیرییە و ئیشکردنە لە سەر بەدەرخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز و دونیای جوانییەکان.وەک کارێکی نوێ بڵاکراوەکانی”نووسیار” هەڵدەستێت بە دابینکردنی ژمارەی پێناسەی هەر کتێبێک کە بە ژمارەی ISBN ناسراوە یان ژمارەی نێودەوڵەتی کە نووسینگەی تایبەتی خۆی هەیە کە سەر بە ڕێکخراوێکی نێودەڵەتییە بە سپاردن و پێدانی ئەوژمارەیە، هەتا لە زۆربەی تۆڕەکانی نێت یان فرۆشگاکانی کتێب و کتێبخانەکان کتێبکە پێناسەی خۆی هەبێت. بڵاوکراوەکانی نووسیار لە ئێستادا ئەو کۆدەی دەستەبەر کردووە لەلایەن سەنتەری کتێبخانەکانی دانیمارک و هەروەها کتێبەکانی نووسیار لە ئەرشیفی کتێبخانەی شاهانەی دانیمارک پارێزراو دەبن.


ئەم بابەتە 143 جار خوێندراوەتەوە