Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 4/11

- لە رۆژى 4/11/1847 فیلکس مندلسۆن (Felix Mendelssohn)، موزیسیان و ئاوازدانه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئەڵمانى لە تەمەنى (38) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى لایپزیگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/2/1809 لە شارى هامبۆرگ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/11/1879 ویل روجرز (Will Rogers)، ئەکتەر و سیناریۆنوسى ئەمەریکى لە شارى ئۆلوگا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/8/1935 لە تەمەنى (55) ساڵى بەڕوداوى کەوتنە خوارەى فڕۆکە لە ناوچەى بارۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/11/1918 وێلفرید ئۆین (وێلفرید ئیدوارد سۆلتەر ئۆین - Wilfred Owen)، شاعیر و نوسه‌رى ئینگلیزى لە تەمەنى (25) ساڵى پێش کۆتایی ھاتنی شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م بە ھەفتەیەک راسپێردرابوو بۆ ئەنجامدانی کارێکی سەربازی، به‌ڵام فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/3/1893 لە دایبکووە، له‌ ساڵى 1903 لەتەمەنی (10) ده‌ ساڵدا دەستی کردووە بە شیعر نووسین، دوای ئەوەی خوێندنى تەواوکردووە بڕیاریداوە له‌ زانکۆی لەندەن خوێندنى زانكۆیى ته‌واو بكات، بەڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نمرەی پێویستى نه‌بووه‌، نه‌یتوانیوه‌ له‌م زانكۆیه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن بدات، بۆیه‌ له‌ زانکۆی ریدینج وەرگیراوە و زانستی ڕوەکی خوێندووە، زۆربەی ڕەخنەگرەکان بەناودارترین شاعیرەکانى شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م لەقەڵەمیان داوە، پێش ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی یەکەم وەکو مامۆستای ئینگلیزی و فەرەنسی کاری کردووە، لە ساڵی 1915 خزمەتی سەربازی لە ناوچەی ئیسکس ده‌ساپێكردووه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا و لەکاتی مەشقکردندا تووشی چه‌ندین روداو و كاره‌سات بۆته‌وه‌، له‌وانه‌ جارێکیان ئەو خەندەقەی خۆی تیا حەشارداوە بۆردومان کراوە جاری دووەمیشیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەیەکێک لەو چاڵانە گیری خواردووە کە ئەڵمانیەکان ھەڵیان کەندبوو، ئەم روداوانه‌ تووشی حاڵەتێکی دەرونی کردووە و ناچار ڕۆشتووە بۆ یەکێک لەنەخۆشخانە سەربازیەکان بۆ چارەسەر، لەلایەن زۆربەی نووسەران و ڕەخنەگران بەمەزنترین شاعیرەکانی جەنکی جیھانی یەکەم ناودەبرێت، یەکێک بووە لەو شاعیرانەی باسی ئازارەکانی جەنگ و وێنەی خەندەقەکان و ئەو گازانەی کردووە کە لەجەنگدا بەکاردەھێنران.

- لە رۆژى 4/11/1921 داود سڵێوە، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (69) ساڵى لەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/11/1852 لە شارى موسڵ لە دایبکووە.

- لە رۆژى 4/11/1924 گابریل فەورى (Gabriel Fauré)، موزیسیان و ئاوازادانه‌ر و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/5/1845 لە شارى پامییە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/11/1926 محەمەد توخى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 14/3/1998 لە تەمەنى (71) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/11/1936 علیه‌ تونسى، ژنە گۆرانیبێژى تونسى لە دایکبووە، لە رۆژى 19/3/1990 لە تەمەنى (53) ساڵى لە تونس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 4/11/1954 ستیگ داگێرمان (Stig Dagerman)، رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوس و نوسه‌رى سویدى له‌ ته‌مه‌نى (31) ساڵى خۆى كوشتووه‌، له‌ رۆژى 5/10/1923 له‌ شارى فكارلیبى له‌ دایكبووه‌، چه‌ند به‌رهه‌مێكى كراون به‌ كوردى، له‌وانه‌: (مناڵی سووتاو، رۆمان، وه‌رگێڕانى دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى و سێبەرەکەی مارت، شانۆنامە، كه‌ لە ساڵی 1948 نووسیویەتی و (کەریم تاقانە) له‌ سویدیه‌وه‌ وه‌ریگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى.

- لە رۆژى 4/11/1969 ماسیۆ ماکونهى (Matthew McConaughey)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ئۆفالد لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/11/1969 شون کومز (Sean John Combs)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/11/1974 عەبدولکەریم دجیلى، شاعیر و نوسەرى عێراقى لە تەمەنى (68) ساڵى لەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1906 لە شارى نەجەف لە دایبکووە.

- لە رۆژى 4/11/1975 محەمەد حماقى، گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/11/1977 جواهر، ژنە ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/11/1995 گیل دولوز (Gilles Deleuze)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/1/1925 لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/11/2008 مایکڵ کرایتۆن (Michael Crichton)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسەر و ده‌رهێنه‌رى ئەمەریکى لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/10/1942 لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/11/2010 تاهیر شەریعە، دەرهێنەر و سیناریۆنوسى تونسى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى زەهرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/1/1927 لە شارى سیادە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/11/2012 شوکرى عقیدى، ئەکتەر و دەرهێنەرى عێراقى لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1929 لە دایبکووە.

- لە رۆژى 4/11/2017 ئیزابێل گرانادا (Isabel Granada)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى فلیپینى ئیسپانى لە تەمەنى (41) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى دوحە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/3/1976 لە شارى مانێلاى پایتەختى فلیپین لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە