کتێبی شیعری ” سۆراغ بۆ شیوەنێکی نەبڕاوە”ی ئیسماعیل سابیر بڵاو دەکرێتەوە.
ئهم كتێبه شیعرییه له دهقێكی درێژ پێك هاتووه، بڕیار وایه (ماڵی وهفایی) بۆ( پێشانگای نێودهوڵهتی كتێب له سلێمانی ) له دوو توێی كتێبێكی (80) لاپهڕهیی بڵاوی بكاتهوه.
ئەم كتێبە شیعرییە لە دوتوێی ٨٠ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو دەكرێتەوە. شیعرەكان گرژ و توند و توڕە دەربارەی دڵ و ژیان لەناو مۆدێرنە و ئازارەكانی تاك نووسراوە.
ئیسماعیل سابیر دەربارەی كتێبەكە دەڵێ: کتێبەکە یەک دەقی درێژە لە دوو توێی (80) لاپەڕە پێکدێت، چەند دۆکیۆمێنتێکە بە زمانێکی گرژ و تووڕە دەربارەی ئەشکەنجەی عەشق و ونبوونی شوناس؛ پەیوەست بە دنیای لە قتوونان و سیستەمێکی داپڵۆسێنەردا. شیعرەکە لەچەند شوێنێک بە فۆڕمی جیاواز وەک خەمێکی ئینسانی تیشکی خستۆتە سەر.
وابڕیارە ئەم كتێبە لەماوەی داهاتودا و لە پێشەنگای كتێب چاپ و بڵاوبكرێتەوە.