Latif_Halmat.jpg

سێیه‌مین فێستیڤاڵی شیعری لاوان (خولی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) بەڕێوەدەچێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك سێیه‌مین فیستیڤاڵی شیعری لاوان (خولی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) ساز ده‌كات.

له‌ بانگه‌وازێكدا بۆ شاعیرانی لاوی سنوری پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك سێیه‌مین فیستیڤاڵی شیعری لاوان (خولی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) رایگه‌یاند، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ به‌شداریكردن بڵاوكرۆدته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:

1- شاعیره‌كه‌ دانیشتووی پارێزگای كه‌ركووك بێت.

2- شیعره‌كه‌ (چ یه‌ك پارچه‌ شیعر بێت یان چه‌ند پارچه‌ شیعرێك) له‌ (6) لاپه‌ڕه‌ زیاتر نه‌بێت.

3- ده‌قی شیعره‌كه‌ پێشتر له‌ فیًستیڤاڵ به‌شداریی پێنه‌كرابێت.

4- ده‌قی شیعره‌كه‌ به‌ تایپكراوی راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك بكرێت.

5- دوایین واده‌ بۆ وه‌رگرتنی ده‌قه‌كان له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵه‌وه‌، رۆژی 15/11/2020ـه‌.


ئەم بابەتە 110 جار خوێندراوەتەوە