Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 5/11

- لە رۆژى 5/11/1913 فیفیان لی (Vivien Leigh)، ژنە ئەکتەری ئینگلیزی لە دایکبووە، لە رۆژى 8/7/1967 لە تەمەنى (53) بە نەخۆشى لەشارى لەندەن ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/11/1941 نەجاح حەفیز، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 6/5/2017 لە تەمەنى (75) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لەشارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/11/1952 هیلین بندیکت (Helen Benedict)، ژنە رۆماننوس و ئه‌كادیمیستى بەریتانی ئەمریکی لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/11/1953 مەعالی زاید، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 10/11/2014 لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1976 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/11/1958 داود حسێن، ئەکتەری کوێتی لە رۆژهەڵاتى کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/11/1958 رۆبەرت پاتریک (Robert Patrick)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ماریتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/11/1960 تیلدا سوینتون (Tilda Swinton)، ژنە ئەکتەری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/11/1961 ئینتیسار شەراح، ژنە ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/11/1963 تاتوم ئونیل (Tatum O‌Neal)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/11/1965  فامک جانسن (Famke Janssen)، ژنە ئەکتەری هۆڵەندی لە شارى ئەمستلفین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/11/1968 سام روکویل (Sam Rockwell)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە ناوچەى دالى سیتى لە شارى سان ماتیۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/11/1971 کورین نیمیک (Corin Nemec)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى لیتل رۆک لە ویلایەتى ئەرکنساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/11/1980 کەمال خێر بەگ، شاعیرى سورى له‌ ته‌مه‌نى (45) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1935 لە شارى لازقیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/11/1982 جاک تاتى (Jacques Tati)، ئەکتەر و دەرهێنەرى فەڕەنسى لە تەمەنى (75) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/10/1907 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/11/1984 تاهیر سادق، نوسەر و فەرهەنگ نوسی کورد، لە تەمەنی (72) ساڵیدا لە شارى سلێمانى کۆچى دوایى کردووە و  لە گۆڕستانی سەرچنار بەخاک سپێردرا، لە ساڵى 1912 لە شاری کۆیە لە دایکبووە، دانەری پەرتووکی (ڕێنووس)ی زمانی کوردی بووە، ئەندامی کارای یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی کەرکووک و جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەولقه بووە، بەشێکى زۆرى ژیانى لە شارى کەرکووک بەسەر بردووە، لە مانگی نیسانی 1936دا لەسەر خوێندن بەکوردی خوێندکارانى پۆلی پێنجەم و شەشەمی هانداوە مانبگرن، چونکە ئەو ساڵە خوێندنیان کردبووە عەرەبی و لەئەنجامی ئەم کارەدا داخوازییەکانی خوێندکاران هاتنەدی و زمانی کوردی بووە زمانی خوێندن، کەچی ئەم مامۆستایە و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لە کۆیە دوورخرانەوه.

- لە رۆژى 5/11/1992 ئەتیا ژیتى (Athiya Shetty)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە، لە ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/11/2018 عەلى سقڵى حسێنى، ئەدیب و شاعیرى مەغریبى لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى ربات کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/5/1932 لە شارى فاس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە