له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا دیوانێكی تازەى شاعیر و ئه‌كادیمیستى كورد (د. فه‌ره‌یدو عه‌بدول به‌رزنجى) بڵاوده‌كرێته‌وه و كۆڕێكى شیعر خوێندنه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وا بڕیاره رۆژی یەك شەممە 8/11/2020 له كاژێر (3)ى ئێواره كافی نیشتیمانی ئەمنە سوورەكە به رێكارە تەندرروستی و خۆپارێزیەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بەهەماهەنگی بەشی چالاكی وێژەی سلێمانی، مەراسیمی بڵاوكردنەوەو واژۆكردنی دیوانێكی تازەی شیعری بۆ شاعیر و ئه‌كادیمیستىی كورد (د. فەرەیدون عەبدول بەرزنجی) به‌ڕێوه‌بچێت، واشبڕیاره له مه‌راسیمه‌كه‌دا كۆڕێكى شیعر خوێندنه‌وه‌ش بۆ به‌ڕێزیان ئه‌نجام بدرێت و چه‌ند ده‌قێكى شیعرى له دیوانه تازه‌كه‌ى بخوێنێته‌وه.