Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 6/11

- لە رۆژى 6/11/1814 ئەدلۆڤ ساکس (Adolphe Sax)، موزیسیان و دیزاینەرى ئامێرەکانى موزیکى بەلجیکى لە شارى دینانت لە بەلجیکا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/2/1894 لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1893 پیتەر ئیلیچ چایکۆفیسکى (Pyotr Ilyich Tchaikovsky)، موزیسان و ئاوازدانه‌ر و ره‌خنه‌گرى موزیكى  و نوسه‌رى روسى لە تەمەنى (53) ساڵى بە نەخۆشى کولێرا لە شارى سان بترسبرگى روسیاى قەیسەرى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/5/1840 لە شارى فوتکینسک لە روسیاى قەیسەرى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1916 راى کونیف (Ray Conniff)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئەمەریکى لە ویلایەتى ماساچوست لە دایکبووە، لە رۆژى 12/10/2002 لە تەمەنى (85) ساڵى لە ئیکۆندیدۆ لە شارى سان دیگۆى ویلایەتى کایفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1931 مایک نیکولز (Mike Nichols)، دەرهێنەر و سیناریۆنوسى ئەمەریکى لە شارى بەرلین لە دایکبووە، لە رۆژى 19/11/2014 لە تەمەنى (83) ساڵى لە بەجەڵتەى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1939 خالید تاجا، ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 4/4/2012 لە تەمەنى (72) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1941 موریس لۆبلان (Maurice Leblanc)، رۆماننوس و نوسه‌رى فەڕەنسى لە تەمەنى (77) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پیربیگنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/12/1864 لە شارى روان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1944 ئینعام جریتلى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1946 سالى فیلد (Sally Field)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى پاسادینا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1949 براد دیفیز (Brad Davis)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى تالاهاسى لە دایکبووە، لە رۆژى 8/9/1991 لە تەمەنى (42) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1974 تاکو ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1962 جالا فەهمى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشى ئینگلیزى کۆلێژى ئادابى تەواو کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1964 رابح سەقر، گۆرانیبێژى سعودى لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1964 ئیبراهیم حساوى، ئەکتەرى سعودى لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1964 کیرى کونران (Kerry Scott Conran)، دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى فلینت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1968 کیلى روسرفۆرد (Kelly Melissa Rutherford)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ئیلیزابێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1970 ئیسان هۆک (Ethan Green Hawke)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ئۆستن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1972 تامر هجرس، ئەکتەرى میسرى لە شارى مەنسورە لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1974 رامى حەنا، ئەکتەرى سورى بە نه‌ژاد فەڵەستینى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1975 خالد سەلیم، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1977 پاتریشیا تافاریس (Patrícia Tavares)، ژنە ئەکتەرى پورتوگاڵى لە شارى لشبۆنە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1978 تارین مانینگ (Taryn Manning)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى فالزچرش لە ویلایەتى فێرجینیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1982 محەمەد باش، گۆرانیبێژى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1983 مى سەلیم، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەردەنى لە شارى دوبەى لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1987 زوهەر ئەرجوف، گۆرانیبێژى ئیسرائیلى لە تەمەنى (32) ساڵى لەماڵەکەى خۆى به‌ خۆهه‌ڵواسین كۆتایى به‌ژیانى هێناوه‌ و کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/7/1955 لە شارى رچون لتسیۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 6/11/1988 ئیما ستۆن (Emma Stone)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سکۆتسدیل لە ویلایەتى ئەریزۆنا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 6/11/1989 حەسەن عابدین، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (58) ساڵى لە ئینگلتەرا کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژى 21/10/1931 لە شارى بەنى سویف لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە