- لە رۆژى 7/11/1852 داود سڵێوە، شاعیرى عێراقى لە شارى موسڵ لە دایبکووە، لە رۆژى 4/11/1921 لە تەمەنى (69) ساڵى ئلەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 7/11/1913 ئەلبێرت کامۆ (Albert Camus)، رۆماننوس و شاعیر و فەیلەسوف و شانۆنوس و نوسهرى فەڕەنسى لە شارى زرعان لە جەزائیر لە دایکبووە، لە رۆژى 4/1/1960 لە تەمەنى (46) بە روداوى ئۆتۆمبێل لە شارى فیلبلافل لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1957 خەڵاته نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، خاوه‌نى به‌ناوبانگترین رۆمانه به ناوى (تاعون) كه له ساڵى 1940 نوسیویهتى و له ساڵى 1947 بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌م رۆمانهشى له‌لایه‌ن (رەسول سوڵتانی) كراوه به كوردى، هه‌روه‌ها كتێبى (کۆمەڵێک بەرهەم)ى له ساڵى 2003 حەمە کەریم عارف له فارسیه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى، هه‌مان ساڵیش رۆمانى (نامۆ)ى كردوه به كوردى، هه‌روه‌ها رۆمانى (بێگانه)ى له‌لایه‌ن د. موحسین ئەحمەد عومەر لە فەرنسییەوە وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى، كه ئه‌م رۆمانه له ساڵى 1942 له فه‌ڕه‌نسا چاپ و بڵاوکرایه‌وه، پڕفرۆش‌ترین کتێبی گیرفان بووه له فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها كتێبی (مرۆڤی یاخی) ئازاد به‌رزنجی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌رزمانى كوردى.
- لە رۆژى 7/11/1937 رەجا حسێن، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قلیوبیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/11/1945 ئیرل بۆن (Earl Boen)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.
- لە رۆژى 7/11/1978 مەکسیم خەلیل، ئەکتەرى سورى لە شارى حەمس لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 7/11/1980 ستیف ماکوین (Steven McQueen)، ئەکتەرى ئەمەریکى تەمەنى (50) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سیوداد جواریز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/3/1980 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 7/11/1990 لورانس داریل (Lawrence George Durrell)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەری به‌ریتانی لە تەمەنى (78) ساڵى بە جەڵتەى مێشک کۆچى دوایى کردووە، له رۆژى 27/2/1912 لە شارى جالاندهار لە هندستان لە دایکبووە.
- لە رۆژى 7/11/2019 هەیسەم ئەحمەد زەکى، ئه‌كته‌رى میسرى لە تەمەنى (35) ساڵى لە ماڵی خۆیدا لە شارى شێخ زاید بە شێوەیەکی سروشتی و لەناکاو کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/4/1984 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، کوڕى هەردوو هونەرمەندى بەناوبانگى میسر ئەحمەد زەکى و هالە فوئاد بووە، لە ساڵى 2005 تاکو ئەو رۆژەى مرد بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 2006 یەکەم کاری هونەری لەگەڵ باوکی‌دا رۆڵى بینى لە فیلمێکدا لەسەر ژیانی عەبدولحەلیم حافز، لە ساڵى 2010 خەڵاتى باشترین ئەکتەرى لاوى وەرگرتووە.