Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 8/11

- لە رۆژى 8/11/1674 جۆن میلتۆن (John Milton)، شاعیر و نوسه‌رى ئینگلیزى لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/12/1608 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/11/1900 مارگرێت میچیل (Margaret Mitchell)، ژنە رۆماننوس سیناریۆنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى ئەتلانتا لە دایکبووە، لە رۆژى 16/8/1949 لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئەتلانتا لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/11/1912 زوزو حەمدى حەکیم، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە رۆژى 18/5/2003 لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/11/1947 عادل برهام، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى پورسەعید لە دایکبووە، لە رۆژى 27/12/2013  لە تەمەنى (66) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 8/11/1953 ئیڤان بۆنین (Ivan Bunin)، شاعیر و ئه‌دیبب و نوسه‌رى روسى لە تەمەنى (83) ساڵى لە بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/10/1870 لە شارى فۆرۆنیج لە دایک بووە، لە ساڵى 1933 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 8/11/1967 کورتنى سورن سمیت (Courtney Thorne-Smith)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کایفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/11/1968 پارکەر پۆزى (Parker Posey)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى بالتیمۆر لە وسلایەتى ماریلاندا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/11/1969 زەهرە عەرەفات، ژنە ئەکتەرى بەحرێنى لە بە حرێن لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/11/1974 ماساشى کیشیمۆتۆ (Masashi Kishimoto)، نیگارکێش و نوسه‌رى یابانى لە شارى ئۆکۆیاما لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/11/1975 تارا رێد (Tara Reid)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى ویکۆف لە ویلایەتى نیوجیرزى لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/11/1979 دانیا رامیریز (Dania Ramírez)، ژنە ئەکتەرى دۆمنیکى لە شارى سانتا دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/11/1988 جێسیکا لۆوندز (Jessica Lowndes)، ژنە ئەکتەرى کەنەدى لە شارى ڤانکۆڤەر لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/11/2011 خەلیل زینل، ئەکتەرى کوێتى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1952 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/11/2015 عەبدولڕەزاق عەبدولواحید، شاعیرى عێراقى لە ته‌مه‌نى (85) ساڵى له‌ شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/7/1930 لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.

- له‌ رۆژى 8/11/2019 محەمەد گورجی، هونەرمەندی دیاری سنەیی لە تەمەنى (54) ساڵى بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە شارى سنە کۆچى دوایى کردووە، لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی شاره‌كه‌ بەخاک سپێردراوه‌، لە ساڵی 1965 لە ناوچەی تاڤگە گەورەی شاری سنە لە دایکبووە، لە منداڵییەوە ئامێری میوزیکی ژەنیوە دواتر دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، لە تەمەنى گەنجیدا دەنگى مەزهەرى خاڵقى کاریگەرى زۆرى لەسەر هەبووە، لەماوەی ژیانیدا دوو ئەلبومی بەشێوەی سی دی بڵاوکردۆتەوە.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە