mOHAMMED.jpg

له‌یه‌كه‌مین ساڵیادى کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندێكى سنه‌یى

ساڵێك به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ له‌ رۆژى 8/11/2019 محەمەد گورجی هونەرمەندی دیاری سنەیی لە تەمەنى (54) ساڵى بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشینی شێرپەنجە لە شارى سنە کۆچى دوایى کرد، گورجى ده‌نگخۆشێكى پێشەنگی شاره‌كه‌ى بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دواى ئازار و ململانێى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شێرپەنجە به‌جێیهێشتین و له‌ هه‌مان رۆژدا بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و خەڵکی هونەردۆست لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی شاری سنە بەخاک سپێردرا.

محەمەد گورجی لە چەند دێرێکدا:

- لە ساڵی 1965 لە ناوچەی تاڤگە گەورەی شاری سنە لە دایکبووە.

- لە منداڵییەوە ئامێری میوزیکی ژەنیوە دواتر دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.

 - لە تەمەنى گەنجیدا دەنگى مەزهەرى خاڵقە کاریگەريى زۆرى لەسەر هەبووە.

- لە تەمەنى گەنجی دەنگی مامۆستا خالقی ڕۆح و هەناوی زاخاو دەدا و بوارێکی نوێی بەڕوودا کردۆتەوە.

- بۆ ماوەیەک لە گەڵ ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان هاوکاریان بووە و چەندین بەرهەمی موزیکى لەو ناوەندە بڵاوکردۆتەوە.

- لەماوەی ژیانیدا دوو ئەلبومی بەشێوەی سی دی بڵاوکردۆتەوە.

- چەند بەرهەمێکی میوزیکی هەیە.

- لە رۆژى هەینى 8/11/2019 لە تەمەنى (54) ساڵى بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشینی شێرپەنجە لە شارى سنە کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە