دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان رۆمانى (درەختەکان و تیرۆری مەرزووق) له نوسینى رۆماننوس و ئه‌دیب و بیرمه‌ند و رەخنەگر و نوسهرى سعودى عەبدولڕەحمان مونیف ده‌كات به كوردى.
رۆمانه‌كه له ساڵى 1973 چاپكراوه و نوسه‌ر و ورگێڕى كورد (دلاوەر قەرەداغی) وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و وا بڕیاره به‌مزوانه بڵاوبكرێته‌وه.
له به‌شێكى رۆمانه‌كه‌دا هاتووه:
"ئەو موسافیرەی لە واگۆنی نومرە دوودا دانیشتووە، بیری دەكەوێتەوە ئەو دەمەی كە لە بەلژیكا قوتابی بووە، ژنێكی ناسیوە و ناوی كاترین بووە. بیری دەكەوێتەوە جارێكیان نامەیەكی خەمگینی ئەو ژنەی بەدەست گەیشتووە و لە نامەکەیدا بۆی نووسیوە: "مەنسور سێ ساڵ چاوەڕێم كردی، ئەگەرچی نامەشت لێ بڕیم، بەڵام من هەر چاوەڕێم كردیت، بەم دواییە هاوڕێیەكم لە شوێنی ئیشەكەم ناسی و بڕیارم دا شووی پێ بكەم. بە درێژی لەبارەی تۆوە قسەم بۆ كردووە، ئێستا وای لێ هاتووە بۆ بینینت پەرۆشە و حەز دەکا بە زوویی مسیۆ مەنسور بناسێ."
عەبدولڕه‌حمان مونیف له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: عەبدولڕەحمان ئیبراهم مونیف
- لە رۆژى 29/5/1933 لە شارى عەممان لە دایکبووە،
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و ئه‌دیب و بیرمه‌ند و رەخنەگر و نوسهرى سعودى
- یەکێکە لە گرنگرتین ڕۆماننووسە عەرەبەکانی سەدەی بیستەم.
- بە نه‌ژاد بۆ شارۆچکەی قەسیبی سعودیە دەگەڕێتەوە.
- به منداڵی لە ئوردن ژیاوه دواتریش چووەتە سعودیە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ئوردن تەواو کردوە.
- له شارى به‌غداد لە کۆلێژی یاسا وه‌رگیراوه.
- له ساڵى 1955 بە بڕیارێکی سیاسی خۆی و چەند خوێندکارێکی هاوڕێی له خوێندن دوورخراونهتەوە، بۆیه چوه‌ته میسر بۆ ئه‌وه‌ى درێژه به خوێندن بدات.
- لە ساڵى 1958 له چووه بۆ یوگسالفیا بۆ ته‌واوكردنى خوێندنى باڵا.
- له ساڵى 1961 له زانکۆی بلگارد له یوگسالفیا خوێندنی دکتۆراى لە ئابووری به‌دەستهێناوه.
- لە ساڵی 1973 گه‌ڕاوه‌ته بۆ بەیروت لە گۆڤاری (البلاغ) دەست بەکاربوو.
- دواتر هه‌ر له به‌یروت دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکانی.
- هاوسەرگیری لەگەڵ خامنێکی سوری کرد بە ناوی (سوعاد قەوادری) بوه‌ته باوكى (3) سێ کوڕ و کچێک.
- لە ساڵی 1975 جارێكى دیكه گەڕایەوهتهوه بۆ شارى بەغداد و بوه‌ته سەرنووسەری گۆڤاری (نەوت و گەشەپێدان).
- لە ساڵی 1981 چوه‌ته فەڕەنسا بۆ ئەوەی بە تەواوی خۆی بۆ نووسین تەرخان بکات.
- له ساڵى 1986 گەڕاوتهوه بۆ سوریا، تاکو دوا ڕۆژەکانی تەمەنی لەوێ ماوه‌ته‌وه.
- لە رۆژى 24/1/2004 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.
خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه له‌وانه:
- درەختەکان و تیرۆری مەرزووق، ڕۆمان، 1973.
- چیرۆکێکی خۆشەویستی مەجوسی، ڕۆمان، 1974
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆمان، 1975
- کۆتاییەکان، ڕۆمان، 1977
- کاتێک پردەکەمان بەجێهێشت، ڕۆمان، 1978
- پێشبڕکێی مەودا دوورەکان، ڕۆمان، 1979
- جیهانێکی بێ نەخشە، ڕۆمان، 1982
- پێنجینەی شارەکانی خوێ، ڕۆمان، 1984
- خاکی تاریکی (سێینە)، ڕۆمان، 1999
- چه‌ند به‌رهه‌مێكى كراون به كوردى، له‌وانه رۆمانی (خۆرهەڵاتی ناوەڕاست)، كه (ساڵح محەمەد ئەمین و ئەنوەر عەلی قادر) وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى، هه‌روه‌ها رۆمتنى (درەختەکان و تیرۆری مەرزووق) دلاوەر قەرەداغی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.