Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/11

- لە رۆژى 9/11/1877  محه‌مه‌د ئیقبال، شاعیر و فه‌یله‌سوف و نوسه‌رى پاکستانی لە شارى سیالکۆت لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/1938 لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى لاهۆر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/11/1916 فرنادۆ فرنادیز (Fernando Fernández)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى مەکسیکى لە شارى مۆنتیرى لە دایکبووە، لە رۆژى 24/11/1999 لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/11/1929  ئیمیری کیرتیش (Kertész Imre)، رۆماننوس و نوسه‌ری هه‌نگاری لە شارى بۆداپست لە دایکبووە، لە رۆژى 31/3/2016 لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بۆداپست کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 2002 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 9/11/1933  حه‌مدی ئه‌حمه‌د، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى سوهاج لە دایکبووە، لە رۆژى 8/1/2016 لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/11/1968 حەسەن حسنى عەبدولوەهاب، ئەدیب و زمانزان و مێژوونوسى تونسى لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى تونس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/6/1884 لە شارى تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/11/1971  ئیاد نه‌سار، ئه‌کته‌ری ئه‌رده‌نی بە نه‌ژاد فەڵەستینى لە شارى عەمان لە ئوردەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/11/1972 ئیریک دین (Eric Dane)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/11/1974 گیۆڤانا میدزۆگورنۆ (Giovanna Mezzogiorno)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئیتالی لە شارى رۆما لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/11/1984 ده‌لتا جودرم (Delta Goodrem)، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئوسترالی لە شارى سیدنى لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/11/2001 حسێن ساڵح، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری کوێتی لە تەمەنى (64) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1937 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/11/2011 مه‌نسور مه‌نسور، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری کوێتی لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى لە جەزائیر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1941 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/11/2012 جابر قمیحه‌، شاعیر و ئه‌دیبی میسری لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/4/1934 لە شارى دقهلیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/11/2014 ساڵح سحلول، شاعیر و ئەدیبى یەمەنى لە شارى سەنعا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1919 لە شارى بەیزا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/11/2017 جۆن هیلرمان (John Hillerman)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى هیۆستن لە ویلایەتى تەکساس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/12/1932 لە شارى دنیسۆن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە