Janabi_Prost.jpg

جەنابی پڕۆست

گوڵزار حەمە فەرەج

تاكە شتێك بەم ژیانەت ببەستێتەوە خۆتیت، بەڵام ئەمە پێچەوانەی ئەو راو بۆ چونە بو كە مارسیل پڕۆست بۆ سلیست ئەلبارە ھەیبو، كە ھەشت ساڵ پێش مردنەكەی و لە گرنگترین ڕۆژانی ژیانی لە پەنا پڕۆستەوە بەسەری برد تەنھا كەسێك ڕاستینەی بنەرەتی لە بارەی ھاوڕێیانی پڕۆست و، عەشق، نیگای بۆ جیھان كەسێتی فكر و كاری ئەم بلیمەتەی ئاشكرا كرد.

مارسێل پڕۆست نوسەری بەناوبانگ و بلیمەت كە توانایەكی درەوشاوەی ھەبو لە نوسیندا، خاوەنی چەندین خەڵاتە گرنگترینان خەڵاتی كۆنگۆر بەدەستھێنا بەمەش لەبەر گرنگی خەڵاتەكە سەدەیەك پێش سەردەمی خۆی كەوتبو، لەبەر ئەوەی روئیایەكی جوانی ھەبو بۆ نوسین و خاوەن ھەستێكی قوڵ بو، كەسانی بەرامبەری بە نیگایی ئەپشكنی، پێی وابو لە ناخی خۆیدا بۆ بەھەشتە ونبوەكان دەگەڕێ، لەبەر ئەم ھۆكارانە بەحەزی خۆیتەنھایی و گۆشەنشینی و كەنارگیری بۆ ھەشت ساڵ لە ساڵەكانی كۆتای تەمەنیدا ھەڵبژارد بەمەبەستی خەڵقكردنی كارەكەی.

ھەرچەند تەمەنێكی زۆری نەبو، ھاوسەرگیریشی پێكەوە نەھێنا، چونكە ئەو ئەی وت، لەگەڵ ژنێك چیم بكردایە كە ھەمیشە حەز ئەكات ھەمو ژیانم لە گەشت و گوزارو گەراندا بەرمە سەر و، چۆن ئەتوانم دڕێژە بەكاری نوسین بدەم، من پتر لەھەر شتێك پێویستم بە ئارامیە و لەگەڵ ڕۆمانەكانم زەماوەندم كردوە، تاقە شتێك كە بۆ من گرنگە نوسینەكانمە، ھەر لەبەر ئەوەش عاشق نەبوە كە ئەی وت عاشقبون چاوەروانیگەلێكی بە شوێنەوەیە، سلیست سەرەكیترین گەواھیدەرێك بوو لە دڵی ژیانی ئەودا ترپەی ئەھات لێی ئەدا و بەدەربرینی خودی ئەو، مردنی پڕۆست كۆتایی ژیانی سلیست بو.

سلیست ھەرچەند وەك بەردەستێك ئیشی دەكرد لای جەنابی پڕۆست، بەڵام خۆی وتەنی ئەو كات ژیان وەك نۆتەی موزیك نەزمی ھەبو، سلیست ئەلبارە ئەو بەختە باشەی ھەبو لەو دیو یادەوەریەكانی جەنابی پڕۆست و گەرانەوە لە شەونشینەكان، لاساییكردنەوە و پێكەنینە مناڵانەكانی و گوێ لە ڕاڤە و وەسفەكانی بگڕێت، یان فڵانە بەشی لە ڕۆمانەكەی بەدەنگی بەرز بۆ ئەو بگێڕێتەوە، لە زاری سلیست خۆیەوە دەڵێ كاتێك شەونشینەكانی بۆ دەگێرامەوە بە جۆڕێك پێدەكەنی ماندویەتی لەلەشمدا دەرئە چو.

جەنابی پڕۆست خاوەنی چەندین نوسین و بڵاوكڕاوە بو لە گۆڤارو چەندین ڕۆمانی چاپكراو بو لەوانە، (گەران بە دوای كاتی لە دەستچودا، سادوم وعامورا، بەرەو گێرمانت، دیل، خۆشیەكان و ڕۆژەكان).

جەنابی پڕۆست عەشق بۆ موزیكی لە دایكیەوە بە میرات بۆ مابۆوە وھەمو نۆتەكانی خانم پڕۆستی ھەڵگرتبو، زۆر ئەچو بۆ كۆنسێرت و لە بنەماوە دۆستایەتی لەگەڵ ھەمو بوارەكانی ھونەر ھەبو ھەمیشە تاریفی « كارتیدڕاڵەكان، ڤێرمەر، ڕێنوار، دوگالە، بالە روسكانی دیاگیلیڤ » ی ئەكرد، ھەمو ئەوكەسانەی كەڕۆمانەكەیان ئەناسی ئاگایان لە كەسێتی خەیاڵی ڤینتۆی ھەبو

ڤینتۆی ڕۆمانەكەی، میویسیانەو بۆ دروستكڕدنی ئەم كەسێتیە سروشی لە میوزیسیانانێكی زۆر وەر ئەگرت، لەوانە بتھۆڤن و مۆزارت و فڕانك و چ ئەوانەی كە زیندو بون وەك دیوسی و لەڕاڤە و شیكاڕیەكانییدا سودی لە كەسانێكی دیكە وەردەگرت كە سەردانیان ئەكرد وەك فۆرەو، ڤێنیسنت دیندی.

لە كۆتاییەكانی ژیانیدا كۆتا ڕۆمانی بەدەستەوە بو خەمخۆڕی تەواو بونی ڕۆمانەكەی بو نەك مردن دەرفەتی تەواو بونی نەداو، ئەوشەوەی كە وشەی كۆتای ڕۆمانەكەی نوسی نەخۆشی ڕەبۆكەی ھەرەسی پێ ھێنابو چونكە لەبەر نەخۆشیەكەی نەی ئەتوانی لە شوێنكی گەرمدا بنوسێت لە ژوڕێكی ساردی وەك بەستەڵەكدا ئەژیا، كات لەلایەن جەنابی پڕۆستەوە ڕێبەری ئەكراو تێپەرینی كات وردە وردە ئەوی ئەسوتاند و وەك مۆمێك لە ناوی ئەبرد بەردەوام چاودێڕی ئەكردو بە شوێنیەوە بو، بۆ دوا جار دلە گەورەكەی لەلێدان كەوت و، بەڵام لەشەوی بەخاكسپاردنی تەرمەكەی، كتێبی ڕۆمانەكەی لەسێ بەرگدا لە جامخانەیەكی درەوشاوەدا بو، ڕێك لەباڵە كڕاوەكانی فریشتەگەلێك ئەچون كە خەریكی سازكردنی شەونشییەك بوون ۆ كەسێك كە ئیدی لە نێوانیاندا نەبوو و وەك سمبولێك لە ڕۆژی پەسڵان ھەژمار ئەكرا.


ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە