بهڕێوهبهرایهتى گشتى رۆشنبیریى و هونهرى گهرمیان میواندارى گروپى شانۆى گۆدۆ دهكات.
وا بڕیاره رۆژى سێشهممه 10/11/2020 كاژێر (4)ى ئێواره له هۆڵی هونەر له كهلار بهڕێوهبهرایهتى گشتى رۆشنبیریى و هونهرى گهرمیان میواندارى گروپى شانۆى گۆدۆ بكات و شانۆیى شانۆیی فڕین بە ناو خۆڵەمێشدا نمایشبكرێت.
شانۆكه له دەرهێنانی (داستان بەرزان)هو ( گۆران نامیق) كارى نواندنى بۆ دهكات و واشبڕیاره رۆژى چوارهشممه 11/11/2020 لهههمان كات و شوێن دووباره نمایشبكرێتهوه.
پێشتریش شانۆكه له رۆژى 28/10/2020 کاژێر (4)ى ئێواره لە شارى سلێمانی و لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لەناو پەیمانگای هونەرە جوانەکان نمایشكرا و تا رۆژى 11/3/2020 بهردهوام بوو له نمایشكردن.
پێشتر (داستان بەرزان) دەربارەی کارەکە بە سایتی گەلاوێژی وتبوو: "سەرەتای بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە پێمخۆشبووکار لەسەر مۆنۆدراما بکەم، چونکە مۆنۆدراما ژانرێکی دیار و بەناوبانگی ناو بواری شانۆیە، وە هەستم دەکرد بۆخۆشم وەک دەرهێنەر چێژبەخش دەبێت کە مامەڵە لەگەڵ یەک ئەکتەردا بکەم جیاواز لەو کارانەی تری پێش و کە تیایدا مامەڵەم لەگەڵ پێنج ئەکتەر و چوار ئەکتەر زیاتردا کردووە".
ئەوەبوو لەگەڵ شانۆکار و ئەکتەر "گۆران نامیق " ڕێکەوتین کە دەستبدەینە کارەکە، بەبێ ئامادەیی هیچ دەق و بیرۆکەیەکی دیاری کراو، پاش دانیشتن و گفتوگۆکان بیرۆکەکە دروستبوو گەشتینە ئەوەی کە بیرۆکەی کارەکە باس لە ژیانی هونەرمەندێکی شانۆ بکات.
بۆ ئەم مەبەستەش گەڕاوینەتەوە ناو ڕیشە مێژووییەکەی جیهانی شانۆ و شانۆ کاران لە یۆنانی کۆنەوە، بۆلای یەکەمین ئەکتەر و شانۆکاری مێژوو کە "تیسپسە" وێناکردنی ژیانی ئەکتەرێکە کە بەیەکەم ئەکتەر دوبژێرێت لەمێژوی شانۆدا.
لە تیسپسەوە هاتووینەتەوە بۆ قۆناخی شکسپیر و لەوێ سودمان لە دیمەنێکی ناو هاملێتی شکسپیر بینیوە و لەناو کارەکەدا ئامادەیی هەیە، دواتر بۆ کارەکتەرە بەناوبانگ و گرنگەکەی ئەنتوان چیخۆف "ڤاسیلی"
ئەگەر خوێندنەوەیەکی ورد بۆ ئەم کارە وکارەکتەرەی ئێمە بکەین، دەتوانین بڵێین ئەمە "ڤاسیلی"یەکی مۆدێرنە کە ژیان و مێژوی خۆی بەخشیوە بە شانۆ و هونەر.
ئێمە بە درێژایی کارەکە سودمان لە خەم و ئازار و تەنگ و چەڵەمەی نێو ژیانی هونەرمەندی کورد وەرگرتووە و هەوڵمانداوە خەمە گەردونی و مێژوویەکەی هونەرمەندان بۆ بینەری کورد و بە شێوازێکی کوردی بخەینە سەرتەختەی شانۆ.
فڕین بەناو خۆڵەمێشدا فرینە بەناو ئەزموونی تەنگ تەنیایی هونەرمەندێکدا کە لە کۆتاییەکانی ژیانیدا لەژێر هێزی یادەوەریدا دەگەڕێتەوە نێو ڕابردوی.