به چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی پڕۆژه‌ی هاندان بۆ به‌كلتووركردنی خوێندنه‌وه‌ی كتێب ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی كتێب و خوێنه‌رانیش خه‌ڵات ده‌كرێن.
كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه و چه‌ند مه‌رجێكیان دیاریكردووه، به‌م شێوه‌یه:
1- ناونووسین و به‌شداری له هۆڵی گۆران بۆ كتێبی كوردی له كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی تا ڕۆژی 15/11/2020 به‌رده‌وامده‌بێت.
2- كۆتا ڕۆژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان بۆ هۆڵی كتێبخانه ڕۆژی 15/11/2020 ده‌بێت.
3- ته‌مه‌نی به‌شداربوان له نێوان (16-40) ساڵدایه.
4- دواى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه به‌شداربوو راپۆرتێكى یه‌ك لاپه‌ڕه‌یى (ئه‌ى فۆڕ) ئاماده ده‌كات بۆ گفتوگۆ.
5- گفتوگۆی كتێب له‌ڕۆژی 22/11/2020 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ستپێده‌كات.
6- ڕۆژی 25/11/2020 كۆتا رۆژى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن كتێبخانهى گشتى سلێمانى.