Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 10/11

- لە رۆژى 10/11/1668 فرانسوا کۆبران (François Couperin)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیان و دانه‌ری موزیکى فه‌ره‌نسی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 11/9/1733 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1759 فریدریش شیله‌ر (Friedrich von Schiller)، شاعیر و رۆماننوس وشانۆنوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستی ئه‌ڵمانی لە شارى مارباخ لە دایکبووە، لە رۆژى 9/5/1805 لە تەمەنى (45) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى فایمار لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1834 خۆسیه‌ هرناندیز (José Hernández)، شاعیر و نوسه‌رى ئه‌رجه‌نتینی لە شارى بوینس ئەیرس لە دایکبووە، لە رۆژى 21/10/1886 لە ته‌مه‌نى (52) ساڵى له‌ شارى بلگۆرانۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1891 کارل ستالینگ (Carl Stalling)، ئاوازدانه‌ر و موزیسیانى ئه‌مریکی لە شارى لکسینگتۆن لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە، لە رۆژى 29/11/1972 لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1891 ئەرسر رامبۆ (Arthur Rimbaud)، شاعیرو  نوسه‌رى فەڕەنسى لە تەمەنى (37) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مارسیلیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/10/1854 لە شارى شارلفیل لە هەرێمى ئەردین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/11/1920 عه‌بدولره‌حمان شه‌رقاوی، شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و نوسه‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 24/11/1987 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1925 ریچارد برتۆن (Richard Burton)، ئه‌کته‌ری ویلزی لە دایکبووە، لە رۆژى 5/8/1984 لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى جنێف لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1944 تاکو ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1927 سه‌باح (جانیت جرجیس فغالى)، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌کته‌ری لوبنانی لە گوندى بدادون لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 26/11/2014 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1943 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1928 ئینیو موریکونی (Ennio Morricone)، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى ئیتالی لە شارى رۆما لە دایکبووە، لە ساڵى 1946 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1941  ساکاموتو کیو (Kyu Sakamoto)، گۆرانیبێژ و ئه‌کته‌ری یابانی لە دایکبووە، لە رۆژى 12/8/1985 کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1944 محه‌مه‌د ئه‌بو داود، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/11/1955 رولاند ئیمیرچ (Roland Emmerich)، ده‌رهێنه‌رى ئه‌ڵمانی لە شارى شتوگارت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/11/1958 هودا ره‌مزی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1959 مەمدوح عەبدولحەلیم، ئەکتەرى میسرى لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە رۆژى 5/1/2016 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1970 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1961 یوسف مترف، گۆرانیبێژى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 23/2/2002 لە تەمەنى (40) ساڵى بە نەخۆشى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1980 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1968 ناسر حانى (ناسر محه‌مه‌د زاهیر)، ئەدیب و ئەکادیمستى عێراقى لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى بەغداد نیرۆكرا، لە ساڵى 1917 لە علتە لە شارى ئەنبار لە دایکبووە، له‌ ساڵى 1943 په‌یمانگاى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانى له‌ شارى به‌غداد ته‌واو كردووه‌، له‌ ساڵى 1947 له‌ كۆلێژى ئاداب له‌ زانكۆى قاهیره‌ بڕوانامه‌ى به‌كالۆرۆیسى له‌ بوارى ئه‌ده‌ب به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵى 1950 بڕوانامه‌ى دكتۆراى له‌ فه‌لسه‌فه‌ له‌ زانكۆى له‌نده‌ن به‌ده‌ستهێناوه‌، وه‌كو باڵوێزى عێراق له‌ (به‌یروت، یۆنان، دیمه‌شق و واشنتۆن) كارى كردووه‌.

- لە رۆژى 10/11/1969 عه‌لی ئه‌حمه‌د باکسیر، شاعیر و رۆماننوس و شانۆنوس و نوسه‌ری میسری لە تەمەنى (59) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/12/1910 لە شارى سورابایا لە ئەندۆنوسیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/11/1969 ئیلین پومپیۆ (Ellen Pompeo)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى ئیفریت لە ویلایەتى ماساچوستس لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1971 نیکی که‌ریمی، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و سیناریۆنوس و دەرهێنەری ئێرانی لە شارى تاران لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1977 شه‌بنمی قلی خانی، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستی ئێرانی لە شارى تاران لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/11/1977 بریتانی میرفی (Brittany Murphy)، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە شارى ئەتلانتا لە جۆرجیا لە دایکبووە، لە رۆژى 20/12/2009 لە تەمەنى (32) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1979 سامو زین، گۆرانیبێژی سوری لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1983 مه‌روه‌ خه‌لیل، ژنه‌ ئه‌کته‌ری به‌حره‌ینی لە شارى جدە لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1986 جۆش پێک (Josh Peck)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/1989 تارۆن ئیگرتۆن (Taron Egerton)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى ئەبریستۆیت لە دایکبووە، لە ساڵى 2013 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/2014 مەعالی زاید، ژنە ئەکتەری میسری لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/11/1953 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/11/2016 عودەى مەدانات، رۆماننوس و چیۆکنوسى ئەردەنى لە تەمەنى (78) ساڵى لەشارى عەمان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1938 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە