Shano.jpg

هه‌ولێر، شانۆیی مایسترۆ نمایشده‌كرێت

دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى مانگى (1)ى ئه‌مساڵ لە هۆڵی کۆمەڵی هونەرجوانەکان، شانۆیی مایسترۆ لە نووسین و دەرهێنانی (حەیدەر ئەبو حەیدەر) و وەرگێڕانی (ڕەئوف بێگەرد) نمایشكرا، شانۆكه‌ له‌ شارى هه‌ولێریش نمایشده‌كرێت.

وا بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشەممە 11/11/2020 كاژێر (4)ى ئێواره‌ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر شانۆیی مایسترۆ نمایشبكرێت، شانۆكه‌كه‌ هونەرمەند (میدیا ڕەووف بێگەرد) و چەند ئەکتەرێکی دیکە ڕۆلی تێدا دەبینن.

شانۆیی مایسترۆ بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد و بەشی هونەری شانۆی بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانییە، له‌ نوسین و دەرهێنانی هونەرمەندی عێراقی دانیشتووی وڵاتی دانیمارک (حەیدەر ئەبوحەیدەر)ە، وەرگێڕانی (رەئووف بێگەرد)ه‌، شانۆكه‌ باس لە نەخۆشخانەیەک دەکات کە لەلایەن ئەو کەسانەی بەڕێوەی دەبەن مێشکی نەخۆشەکانیان سڕیوەتەوە، بەوشێوەیەی کە خۆیان مەبەستیانە و ئەیانەوێت جوانیەکەنی ژیان لە ناو بەرن بە میوزیکیشەوە، تەنها یەک کەس نەبێت دەستەمۆ ناکرێ ئەکتەرە سەرەکیەکەیە کە ژنە ژەنیارێکی میوزیکە، به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت خەڵکی بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە بە شتنی مێشکی تاکەکان.

بۆ بینینى به‌شێك له‌ شانۆكه‌ كلیك لێره‌ بكه‌


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە