له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ شیوەكار و خۆشنووس و په‌یكه‌رساز و مامۆستا (چیا نازم گلی) له رۆژى 1/11/1981 له دایكبووه، له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ژیانى خۆیدا چەندین خولى خۆشنووسى كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها خاوه‌نى چه‌ند پێشانگایه‌كى تایبەت به‌خۆى بووه، له ساڵى خوێندنى 2019 – 2020 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له بەشی ئینگلیزی کۆلێژی بنەڕەتیی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین به‌ده‌ستهێناوه.
به‌داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له رۆژى 14/8/2020 له ته‌مه‌نى (39) ساڵى به ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد، دوو رۆژ پێشتریش خوشكه‌كه‌ى به‌هه‌مان هۆكار گیانى له‌ده‌ستدا.
شەش رۆژ بەر لە مردنیشی، لە واڵى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نووسیبوى: "قەت بڕوام نەبوو هیچ شتێک کۆڵم پێ‌بدا بۆ ژیان، بۆ یەکەمجارە ئەم ڤایرۆسە کۆرۆنا پیسە، کۆڵی پێم‌دا و پەکی خستم و ماندووی کردم، دووربێ لەهەمووتا"، هه‌روه‌ها بۆ كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌شی نووسیویه‌تی: "به‌یار گیان تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی مردی كرێچی بووی، ئێستا گه‌شتیته ماڵ خۆت، قوربانی خۆڵی سه‌رگۆڕی بێنازت بم، كه نه‌متوانی بێمه سهرگۆڕهكهت، خوایه ئه‌و ڕۆحه پاكه‌ی ئامانه‌تی مه‌نزڵگای تۆبێ و بیپارێزی، به‌خوا به‌ئازاره".
له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا پەیکەرێکی به‌ناوى (قەڵغان) بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆناش داتاشیبوو، لەلایەک داوای لە خەڵک و لەلایەکی دیکەش داوای لە حکومەت دەکرد ئاگاداری خۆیان و خەڵک بن، نەهێڵن کۆرۆنا هەناسە لە خەڵك زەوت بکات.
چیا نازم گلی له چه‌ند دێرێكدا:
- له رۆژى 1/11/1981 له دایكبووه.
- پیشه‌ى هونه‌رى: شیوەكار و خۆشنووس و په‌یكه‌رساز.
- چەندین خولى خۆشنووسى كردۆته‌وه.
- خاوه‌نى چه‌ند پێشانگایه‌كى تایبەت به‌خۆى بووه.
- له ساڵى خوێندنى 2019 – 2020 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له بەشی ئینگلیزی کۆلێژی بنەڕەتیی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین به‌ده‌ستهێناوه.
- له رۆژى 14/8/2020 له ته‌مه‌نى (39) ساڵى به ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه.