- له رۆژى 11/11/1484 لویجی بولشی (Luigi Pulci)، شاعیر و نوسهری ئیتاڵی له تهمهنى (52) ساڵى له شارى بادۆفا كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 15/8/1432 له شارى فلۆرنسا له دایكبووه.
- لە رۆژى 11/11/1821 دۆستۆیڤسکی (فیۆدۆر میخایلۆفیچ دۆستۆیڤسکی)، رۆماننوس و شاعیر و فەیلەسوف و نوسەر روسی لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 9/2/1881 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پترسبۆرگ لە روسیا کۆچى دوایى کردووە، بە یەکێک لە گەورەترین رۆماننوسەکانی جیهان دادەنرێت، لە تەمەنى منداڵیدا خەریکى خوێندنەوەی بابەتى ئەدەبی وەک چیرۆک و ئەفسانە روسیەکان بووە، لەچلەکانی تەمەنیدا یەکەم رۆمانی بە ناوی (هەژاران) نووسى، بە نوسینى ئەم رۆمانەش ناوی چووەر ریزی نووسەرەکانی ناوەندی سانت پترسبۆرگەوە، لە ساڵى 1849 بە هۆی پەیوەندیکردن بە ناوەندی بێتراشیفسکی دەستگیرکراوە و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، دواتر بڕیارەکەی بۆ کەمکرایەوە بۆ (4) ساڵ زیندانی و کارکردن، لەگەڵ (6) ساڵ سەربازی لە وڵاتی بێگانە، کتێبەکانی بۆ (170) زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون و کاریگەری لەسەر چەندین نوسەر و کەسایەتی سەردەمی خۆی و دوای خۆی هەبووە لەوانە، ژان پۆڵ سارتەر، فریدریک نیچە، ئێنتوانت چیخۆف، ئەلیکسەندەر سۆلجنیتسین و چەندانى دیکە، چهند رۆمانێكى كراون به كوردى، لهوانه: رۆمانى گهمژه و رۆمانى ههژاران له وهرگێڕانى حهمه كهریم عارف، رۆمانى دزێكى راستگۆ، رۆمانى مێردی هەمیشەیی و رۆمانى تیمساح له وهرگێڕانى كاروان مهحمود، رۆمانى تاوان و سزا، له وهرگێڕانى رهووف بێگهرد، ڕۆمانی برایانی کارامازۆف، له وهرگێڕانى ئهمین گهردیگلانى، رۆمانى دڵێکی لاواز، وهرگێڕانى له ئهڵمانیهوه پێشەوا فەتاح، ڕۆمانی خهیاڵى پیاوێکی گاڵتەجاڕ.
- لە رۆژى 11/11/1855 سورێن کیرکگور (Søren Kierkegaard)، شاعیر و رۆماننوس فەیلەسوف و رهخنهگرى ئهدهبى و نوسەرى دانیمارکى لە تەمەنى (42) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى گۆپنهاگن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/5/1813 لە شارى گۆپنهاگن لە دایکبووە.
- لە رۆژى 11/11/1911 نیازى مستەفا، دەرهێنەرى میسرى بهنهژاد سودانى لە شارى ئەسویت لە دایکبووە، لە رۆژى 19/10/1986 لە تەمەنى (74) ساڵى لە گەڕەکى دقى لە شارى جیزە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 11/11/1919 کالى پاتلۆ (Kalle Päätalo)، رۆماننوسى فنلەندى لە دایکبووە، لە رۆژى 20/11/2000 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى تامبیرى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 11/11/1945 جیروم کیرن (Jerome David Kern)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/1/1885 لە ناوچەى مانهاتنى شارى نیۆیۆرک دایکبووە.
- له رۆژى 11/11/1945 نزار سامهرائی (نزار حسێن عهبدولوههاب عهبدولحهمید)، ئهكتهرى عێراقى له شارۆچكهى حلهى شارى بابل له دایكبووه، له رۆژى 2/10/2020 له تهمهنى (75) ساڵى به جهڵتهى دڵ لهماڵهكهى خۆى له شارى بهغداد كۆچی دوایی كرووه، له ساڵى 1968 پهیمانگاى هونهره جوانهكانى تهواوكردووه، له ساڵى 1974 تاكو ساڵى 2016 بهشدارى لهكارى هونهریدا كردووه، له ژیانى هونهرى خۆیدا بهشدارى زیاتر له (50) شانۆ و (60) دراماى رادیۆ و تهلهفزیۆن كردووه.
- لە رۆژى 11/11/1960 ستانللا تۆکسى (Stanley Tucci)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.
- لە رۆژى 11/11/1961 شەوقى مەجارى، دەرهێنەرى تونسى لە شارى تونس لە دایکبووە، لە رۆژى 10/10/2019 لە تەمەنى (58) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 11/11/1962 دیمى مۆر، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى رۆزۆیل لە ویلایەتى نیومەکسیکۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 11/11/1963 دلع رحبى، ژنە نوسەر و ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.
- لە رۆژى 11/11/1966 ئەلیس دۆدى (Alison Doody)، ژنە ئەکتەرى ئیرلەندى لە شارى دبلن پایتەختى ئیرلەندا دایکبووە،.
- لە رۆژى 11/11/1972 سوهام جەلال، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 11/11/1974 لیۆناردۆ دیکاپریۆ (Leonardo DiCaprio)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە ناوچەى هۆلیود لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، پاڵەوانى فیلمى سینەمایى تایتانیک بووە.
- لە رۆژى 11/11/1979 دیمیترى توامکین (Dimitri Tiomkin)، ئاوازدانەر موزیسیانى ئۆکرانى ئەمەریکى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/5/1894 لە شارى کریمنشوک لە ئۆکرانیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 11/11/1980 ئەحمەد فیشاوى، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 1/11/1981 چیا نازم گلی، شیوەكار و خۆشنووس و پهیكهرسازى كورد له دایكبووه، له رۆژى 14/8/2020 له تهمهنى (39) ساڵى به ڤایرۆسى كۆرۆنا له نهخۆشخانه له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه، چەندین خولى خۆشنووسى كردۆتهوه، خاوهنى چهند پێشانگایهكى تایبەت بهخۆى بووه، له ساڵى خوێندنى 2019 – 2020 بڕوانامهى بهكالۆریۆسى له بەشی ئینگلیزی کۆلێژی بنەڕەتیی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین بهدهستهێناوه.
- لە رۆژى 11/11/1983 نهى نەبیل، ژنە شاعیر و نوسهرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى ئهدهبیدا کردووە.
- لە رۆژى 11/11/1987 تیگوشى یویا، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى یابانى لە شارى یۆکۆهاما لە دایکبووە.
- لە رۆژى 11/11/1990 یانیس ریتسۆس (Yannis Ritsos)، شاعیر و شانۆنوس و نوسهرى یۆنانى لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى ئەسینا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/5/1909 لە شارى مونیمفسیا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 11/11/2005 مستەفا عقاد، دەرهێنەرى سورى ئەمەریکى لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى عەمان لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/7/1930 لە شارى حەلەب لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 11/11/2011 ئەحمەد باقر، موزیسیانى کوێتى لە تەمەنى (82) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1929 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 11/11/2011 مەهدى محەمەد عەلى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى حەلەب لە سوریا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1945 لە شارى بەسڕە لە دایکبووە.