Zhn.jpg

ژنە کوژراوەکە

رۆمانى ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ له‌ نوسینى رۆماننوس و شاعیر (گۆران سه‌عید) بڵاوكرایه‌وه‌.

رۆماننوس و شاعیرى كورد (گۆران سه‌عید) له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى خۆى به‌ ناونیشانى رۆمانى (ژەنە کوژراوەکە) بڵاوكرده‌وه‌، له‌ به‌شێكى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه‌ نوسیویه‌تى: "شتێک ماوە بیڵێم هەموو کەسێک لە ژیانیدا پێویستە کارێک بکات کە بمێنێتەوە و شانازی پێوە بکات، لە تێڕونینی ئێوەوە نا لە تێڕوانینی خۆمەوە ئەم ڕۆمانە نوێیەم کە دوێنێ لە چاپ گەڕایەوە کتێبخانەی بێخود ئەو کارەیە کە من شانازی پێوە ئەکەم کە هی منە .....".

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دووهەمین ڕۆمانی چاپكراوى نوسه‌ره‌ و له‌ ئێستادا له‌ به‌شێك له‌ كتێبخانه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت.

له‌ به‌شێكى رۆمانه‌كه‌ هاتووه‌:

"باران وەک و بەفر نییە، بەفرو واهەست دەکەیت کچێکە بەعەزیەیەکی سپیەوە سەمادەکات، بەڵام سەمایەکی بێ ئەندازە غەمگین، وە دواتر کەدەکەوێتە خوارەوە دەتوێتەوە وا هەست دەکەیت لەماندوێتیدا خەو دەیباتەوە ، بەڵام باران وانیە تاڕادەیەک گەرمە، خۆی دەهاوێتە باوەشتەوەو بەرت دەکەوێت، زیاتر دەتوانی هەستی پێ بکەیت ...".

ڕۆمانی"ژنە کوژراوەکە، ل44.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە