Shano.jpg

كه‌ركوك، شانۆیی نیشتیمانێکی نوێ نمایشده‌كرێت

شانۆیی نیشتیمانێکی نوێ، كه‌ بەرهەمی گروپی کاتی هونەره‌ له‌ شارى كه‌ركوك نمایشده‌كرێت.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه‌ 12/11/2020 كاژێر (4)ى ئێواره‌ له‌ هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیریی شارى کەرکوک شانۆیی نیشتیمانێکی نوێ پێشكه‌ش بكرێت.

شانۆكه‌ له‌ نوسینی (عەلی ئه‌لزه‌یدی)یه‌ و (ئالان هیوا) كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ (بەرزان مەلا ئەمین و ئەڵوەند کاوە) وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌رزمانى كوردى، واشبڕیاره‌ له‌ هه‌مان شوێن و كات بۆ ماوه‌ى (3) سێ رۆژ نمایشى شانۆكه‌ به‌رده‌وام بێت.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە