دوو چاپکراوى نوێ:
کتێبى پێنجەم و شەشەم لە زنجیرەکتێب(زنجیرەبەرگ)ـى سەرەکیی پرۆژەى فیکریی نێگەتیڤ کە تایبەتە بە کایەى دەروونشیکارى(ـى فرۆید و لاکان) بڵاو کرایەوە.
ئەم دوو بەرگە لەلایەن ناوەندى ڕەهەندەوە چاپبووە و لەسبەینێوە بەردەستە. ناوەڕۆکى کتێبەکان لە وەرگێڕان و نوسین پێکهاتوون (گفتوگۆیەکى سازکراویش لەگەڵ "بەختیار عەلى" لەسەر پەیوەندیی ڕۆمان و دەروونشیکارى).
دەربارەی بەرگی پێنجەم:
بەرگى پێنجەم لە زنجیرە کتێبە سەرەکییەکانى نێگەتیڤ تەرخانە بۆ دەروونشیکاریى زیگمۆند فرۆید. کتێبەکە دەقى فرۆید لەخۆدەگرێت و شرۆڤەى دەروونشیکارى ئەویش هەر لەخۆدەگرێت. چاپ و بڵاوکردنەوەى ناوەندى ڕەهەندە و لە دووتوێى ٥٧٠ لاپەڕەدایە. باس لە دەرون شیکاری و پێشکەوتنەکانی هەنگاو بەهەنگاو دەکات و ئەم کتێبە دەبێتە بەرگی پێنجەم لەو زنجیرە کتێبەی پرۆژەی نێگەتیف.
دەربارەی بەرگی شەشەم:
بەرگى شەشەمى زنجیرە بەرگەکانى نێگەتیڤ تەرخانە بۆ دەروونشیکاریى ژاک لاکان, دەروونشیکار و بیرمەندى فەڕەنسى. لەم بەرگەدا شەرح و شرۆڤەى جیاجیا لەسەر هزر و دەروونشیکاریى لاکان دەخوێنینەوە و ئاشناى هەندێک لە ڕەهەندەکانى بیرکردنەوەى ئەو دەبین. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانى ناوەندى ڕەهەند, ساڵى ٢٠٢٠ـە.