1
زۆر سه‌رسامم به كه‌سایه‌تى گیڤارا، به ئاماده‌گییه ئیستاتیكیهكهى، سه‌رسامم به ئه‌وینى، بۆ ژن و بۆ ژیان. به‌ڵام سه‌رسام نیم به‌و شێوازه‌ى گرتیه‌به‌ر له كارى رزگاریخوازانه‌ى. له‌م ته‌وه‌ره‌دا، گاندیم پێ باشتره: وه‌ك دنیابینى و تیۆر و پراكتیزه.
توندوتیژى به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ره‌تده‌كه‌مه‌وه، ئامانجه‌كه‌ى هه‌رچیه‌ك بێت، له ژێر هه‌ر بیانویهكدابێت، بیانوى تاك بێت یان به كۆمه‌ڵ.. له پێناو تاكیش بێت یان كۆمه‌ڵ. پاشان من له كارى رزگاریخوازانه‌دا، پێم باشتره هه‌موو خه‌ڵك به‌شدارى له خه‌بات بكات، نه‌ك ئه‌و خه‌باته له كۆمه‌ڵێك كه‌سى تایبه‌تدا قه‌تیس بمێنێت، جا ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌ر كێییهك بن.
گیڤارا: كۆمه‌ڵه‌یه‌كه، چینێكه، توێژێكه، نوخبهیهكه، هتد.. توندوتیژى ده‌نوێنێ.
گاندى: هه‌موو گه‌ل، به جیاوازى چین و توێژه‌كانیه‌وه، چه‌كداره به ئاشتى، چه‌كداره به كرانه‌وه به رووى به‌رامبه‌ردا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه له رووى رۆشنبیرى و پیاده‌كردنى تێگهیشتهنكانمانهوه له گیڤارا نزیكترین وه‌ك له گاندى، به‌ڵام من له‌وانه‌م كه ده‌ڵێم: پێویستمان به گیڤارا نییه، ئێمه پێویستمان به گاندى هه‌یه.
ئه‌زموون سه‌لماندى كه نمونه‌ى گیڤارا رێگه‌یه‌كى پاشایانه بوو بۆ داڕماندنى وزه‌كانمان، بۆ تێكدانى ژیانمان، بۆ له‌ناو بردنى سامانمان، بۆ فه‌شه‌لمان، بۆ شێواندنى بوونمان.. رێگه‌یه‌ك بوو بۆ نه‌هێشتنى ئاماده‌گیمان له جیهان.
خودى ئازادیش چه‌كى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
به‌ڵام كاتێ ئه‌و چه‌كه كه‌واى توندوتیژى له‌به‌ر ده‌كا، وه‌رده‌چه‌رخێ و ده‌بێته‌وه دوژمنى خودى ئازادى. له یه‌ككاتدا ده‌بێته‌وه به دوژمنى خۆت و به‌رامبه‌ركه‌ت.
ئازادى.. بێجگه له ئازادى، چه‌كى دیكه‌ى نییه: كه بریتییه له ئاشتى.
دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه: به‌ڵێ، ئێمه پێویستمان به گاندییه... نه‌ك گیڤارا.
2
ئێمه‌ى عه‌ره‌ب، كه‌سێك نییه داوامان لێبكات حوكمڕانى دادپه‌روه‌ر بین، سیاسیى ناوازه و مه‌زن بین، زاناى گه‌وره بین له ئه‌تۆم و شتیتردا، ببینه شاعیر، یان فه‌یله‌سوف، یان هونه‌رمه‌ند!
كه‌سێك نییه!
به‌ڵام هه‌میشه، هه‌موو كه‌س داوامان لێده‌كه‌ن ببینه حكومڕانى داپڵۆسێنه‌ر، ببینه گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكار، توندوتیژى بپه‌رستین، پلان دانێین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێكمان: نه‌فى هه‌ندێكمان بكات. به‌شێكمان: به‌شێكمان بكوژێت، هه‌ژار و هه‌ژارتر بین، سه‌رهه‌ڵگرین و كۆچ بكه‌ین، پارچه پارچه بین!
ئه‌م داوایانه‌ش، كه جێبه‌جێى ده‌كه‌ین، به‌وه وازناهێنین كه به ئارهزووێكى ته‌واوه ئه‌نجامى بده‌ین، نه‌خێر.. به‌ڵكو به چێژێكى زۆره‌وه پیاده‌ى ده‌كه‌ین!
پێم بڵێ: تۆ كێیت.. ئه‌ى ئه‌و عه‌ره‌به‌ى له ناخمدا نیشته‌جێیه؟
3
ئێمه‌ى عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ دادگایى خۆمان و هزرمان و كرده‌وه‌مان له‌و مه‌ودایه‌دا بكه‌ین كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیستى رابردوه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، گه‌ر راستگۆ بین، ده‌بێت بێ دودڵى بڵێین: هه‌رگیز خاوه‌نى ژیانى خۆمان نه‌بووین، بوونمان نه‌بووه، ته‌نیا له شێوه‌ى تۆپێك نه‌بێت كه خه‌ڵكانیتر غلۆریان كردۆته‌وه!
4
هه‌ندێ جار.. خه‌یاڵ به‌وه‌وه ده‌كه‌م ئێمه بۆ مردن پێویستمان به هه‌ڵكه‌ندنى قه‌بر نییه، چونكه سه‌ر و جه‌سته‌مان شوێنى قه‌برى گرتۆته‌وه! چه‌ند زۆرن ئه‌و قهبرانهى له هزر و كرده‌وه‌مان هه‌ڵكه‌ندراون.
تا ئه‌و راده‌یه‌ى هه‌ر یه‌كێك له ئێمه قهبرێكه و رێده‌كا.
وه‌ك نمونه: با سه‌یرى دۆخى عێراق بكه‌ین: بۆمان ده‌سه‌لمێ مێژووى سیاسى و ئاینى ئێمه، هێشتا هانده‌رترین شوێنێكه بۆ كوشتارمان و په‌رته‌وازه بوونمان. هێشتا ئاشكراترین به‌ڵگه‌یه بۆ ونبونمان.
ئه‌وه ئه‌و مێژووه‌یه كه ئێستا و راستیه‌كانى ئێستا و پێداویستیه‌كانى ئێستامان په‌رده‌پۆش ده‌كا. په‌رده‌پۆشكردنى ئێستاش هیچیتر نییه بێجگه له رێگه‌یه‌ك بۆ په‌رده‌پۆشكردنى ئاینده.
5
كه‌واته، ئومێد له كوێیه؟ ئومێدێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و پێشنیاره‌ى رێگه‌یه‌كى نوێ بۆ هزر و كار ده‌دۆزێته‌وه، ئایا له ئۆپۆزسیۆن دایه؟ (وه‌ك كه‌سانێك پێیان وایه). (سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێن گه‌ر داماننا ئومێدیش له ئۆپۆزسیۆنیشدا بێت، ئه‌وه ناكرێت گشتاندنى بۆ بكه‌ین، چونكه هه‌ر ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێك وه‌ك ئه‌وه نییه كه له وڵاتێكى دیكه‌دایه، بێگومان هه‌ر یه‌كێكیانیش بارودۆخ و گرفتى تایبه‌تیان هه‌یه و ناكرێت به‌یه‌ك چاو سه‌یریان بكرێت)، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن له بنه‌مادا بیرۆكه‌ى ده‌ربازكردنى كۆمه‌ڵگاى له‌خۆگرتووه، لهبارێكهوه كه تیایدا قه‌تیسماوه بۆ بارێكى باشتر. ئه‌وه گه‌ر نه‌ڵێین بۆ بارێكى دیموكراسیانه‌تر: مافى زیاترى مرۆڤ، ئازادییه‌كان، وێڕاى گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى سه‌رجه‌م لایه‌نه ژیارییه‌كان. به‌م چه‌مكه، زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئۆپۆزسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كان به‌یه‌كده‌گه‌ن (بێجگه له هه‌ندێ ره‌وتى نا مه‌ده‌نى نه‌بێ كه نوێنه‌رایه‌تى فكرى سه‌له‌فى و ره‌گه‌زپه‌رستى ده‌كه‌ن). له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به پشتبه‌ستن به مامه‌ڵه‌ى ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه ده‌توانرێت بگوترێ كه هه‌موویان خاوه‌نى یه‌ك مهرجهعیهتن، به تایبه‌تى له‌و وڵاتانه‌ى تیایدا فره‌یى مرۆیى هه‌یه و زیاتر له ئاین و مه‌زهه‌بێك له‌خۆ ده‌گرن (وه‌ك نمونه‌ى لوبنان) سه‌رچاوه‌ى كار له‌و وڵاتانه‌دا بریتى بووه له وه‌به‌رهێنانى واقیع و خستنه‌گه‌ڕى له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، ئه‌م جۆرى كرداره له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌مى رابردوه‌وه به‌رده‌وامه، با سادهترى بكه‌ینه‌وه: كارى ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه بریتى بووه له په‌یڕه‌وكردنى كرده راستهخۆكان (وه‌ك هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنى جیاوازى كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌راهه‌م كردنى یه‌كسانیى له مافه كلتوریه‌كاندا) له‌م هه‌وڵانه‌شدا گۆڕ‌انى قوڵى سیاسى به‌دیناكرێت، ناچێته ناو كرۆكى گرفته‌كانه‌وه (وه‌ك گرفتى جوداكردنهوهى ئاین و سیاسه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ك ئاین ببێته شتێكى تایبه‌ت و زاتى، بڕوا نه‌بوونى ئاینی لاى تاكه‌كان ئاسایى و سروشتى بێت و بپه‌ڕێته‌وه بواره‌كانى هاوسه‌رگیرى و میرات و هتد.. نه‌ك ئاین ببێته ده‌زگایه‌كى فكرى و كۆمه‌ڵایه‌تى!
لێره‌دا با ناوى گرفتێكى رۆشنبیرى بێنین كه بێ ئه‌و سیاسه‌ت مانا مرۆییه راسته‌كه‌ى نادۆزێته‌وه: پێش ئه‌وه‌ش ناكرێت ئاماژه به پێویستى و گرنگى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى رۆڵى ئافره‌تان نه‌ده‌ین، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ى ئاسۆیه‌كى مه‌ده‌نى و مرۆییانه وه‌كو مه‌رجێكى گه‌شه‌سه‌ندن، ئه‌مه‌ش به ده‌رچوون ده‌بێت له هۆزگه‌رى و مه‌زهه‌بگه‌رى به‌ره‌و دیموكراسى، به دامه‌زراندنى ته‌واوى ماف و ئازادییه‌كانى مرۆڤ دێته‌ئارا.
كاتێك ئۆپۆزسیۆن، به هه‌مان شێوه‌ى حوكمڕان (خۆى ده‌دزێته‌وه) له ره‌خنه‌گرتن له (سه‌رچاوه‌كان) و مه‌رجه‌عى ئه‌و فیكره‌ى به‌ڕێوه‌مان ده‌با و به هۆیه‌وه (مافه‌كانمان) ده‌سنیشان كراوه، ئه‌و سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عه‌ى دڵۆپێك لایه‌نى شارستانى و ژیاریى له‌به‌رچاو ناگرێت، وه‌كو ئه‌وه‌یه له ناوه‌خندا ره‌زامه‌ند بێ به‌و بنه‌مایانه‌ى حوكمڕانێتى له‌سه‌ر جێگیره، ره‌زامه‌نده به‌وه‌ى خه‌ڵك كۆیله‌ى ئه‌و بنه‌مایانه بن، گۆڕایهڵى پێوه‌ره‌كانى بن. ئه‌و سه‌رچاوه و بنه‌مایانه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكى پێشوه‌خته‌ن، بوونیان: بوونێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و مه‌ده‌نى نییه، بناغه‌كه‌ى له لایه‌ن باووباپیره كۆنهكانمانهوه داڕێژراوه، جێگیر بوونیان ئه‌نجامى هه‌ڵبژارده‌یه‌كى مرۆیانه و دیموكراتانه و ئازادانه نه‌بووه، ده‌سه‌لاتى ئه‌و بنه‌مایانه ده‌سه‌ڵاتى په‌یوه‌ندییه نه‌ك جودابوونه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى گوێڕایه‌ڵییه نه‌ك سه‌ربه‌خۆبوون.
لێردا جیاوازى له نێوان سیاسه‌تى ئۆپۆزسیۆن و سیاسه‌تى حوكمڕاندا له رووى پراكتیزهوه ته‌نیا جیاوازییه له نێوان كه‌سه‌كان و سه‌ركرده‌كان، لێره‌وه ئۆپۆزسیۆن به‌شداره له جێگیر كردنى ئه‌و شتانه‌ى پێویسته بگۆڕدرێن، شه‌رعییه‌ت ده‌داته ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌رانه‌ى كه به هۆیه‌وه ناگه‌ینه دیموكراسیه‌ت و ماف و ئازادییه‌كانى مرۆڤ!
ره‌نگه لێره‌وه هۆكارێكى سه‌ره‌كى بدۆزینه‌وه له‌و هۆكارانه‌ى لێناگه‌ڕێن كۆمه‌ڵى عه‌ره‌بى پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت، ته‌نگ كردنه‌وه‌ى ململانێى كارى سیاسه‌ت (به شێوه‌یه‌ك مه‌وداى (زانست) ى لێنه‌بێته‌وه) بێجگه له ناهامهتى هیچیتر نییه، چونكه مرۆڤ ته‌نیا به سیاسه‌ت پێشناكه‌وێ، یان به دانانى رژێمێكى سیاسى له شوێنى رژێمێكى تر گه‌شه ناسه‌نێت، مرۆڤ ناتوانێت پێشبكه‌وێت ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه ده‌بێته به‌شێك له‌و زمانه رۆشنبیریه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئومێد و ئارهزوهكانى ده‌گونجێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و زمانه‌دا خۆى ده‌ربڕێ، ئه‌و زمانه بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام، له‌و زمانه‌دا بژیێت.
ئه‌رێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا: هه‌ست ناكه‌ن ئه‌و مێژووه‌ى سیاسه‌تى عه‌ره‌بى (به ئۆپۆزسیۆن و حوكمڕانه‌وه) ده‌ینوسنه‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه رێكه‌وته‌كان ده‌ینوسنه‌وه؟
به‌م هۆیه‌شه‌وه، هه‌ست ناكه‌ن ئه‌و مێژووه هیچ مانایه‌كى نییه، ته‌نیا له‌ناوه‌وه‌ى ئه‌و مانایه نه‌بێت كه رێكه‌وته‌كان نوسیویانه‌ته‌وه؟
صحیفة الحیاة یوم 4 /5 / 2006