هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد (حه‌سه‌ن خه‌یات) له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆچى دوایى كرد.
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا (حه‌سه‌ن خه‌یات)هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو، به‌داخه‌وه رۆژى هه‌ینى 13/11/2020 به‌هۆى كاریگه‌ریى ڤایرۆسه‌كه دواى (15) رۆژ تووشبونى له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.
حەسەن خەیات له چه‌ند دێرێكدا:
ناوى ته‌واوى: حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ساڵح.
پیشه‌ى هونه‌رى: شێوه‌كار
له ساڵى 1950 له خانه‌قین له دایكبووه.
برای هونەرمەندی بە ئەزموون مامۆستا (ئیسماعیل خەیات)ه.
پێشتر وه‌كو مامۆستا خزمه‌تى كردووه و له گه‌ڕه‌كى سه‌رشه‌قام مامۆستا بووه تا ئه‌وكاته‌ى خانه‌شین كراوه.
له رۆژى 13/11/2020 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.